رووداو دیجیتاڵ
شەش سەرمایەدار لە رێگەی کەشتییەکی ئاسمانییەوە گەشتێکی 10 خولەکییان بۆ بۆشایی ئاسمان کرد.
شەش کەسەکە لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا لە رێگەی کەشتیی نیو شێپردی کۆمپانیای بلوو ئۆریجن رەوانەی خوولگەی زەوی کران. گەشتەکەیان لە هەڵدانی کەشتییەوەکەوە تاوەکو نیشتنەوەیان تەنیا 10 خولەکی خایاند.
بلوو ئۆریجن ئاشکرای نەکردووە چەند پارەی لە هەر سەرنشینێک وەرگرتووە، بەڵام راپۆرتی میدیای ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکات، هەر یەکیان سەرووی 25 ملیۆن دۆلاریان بۆ گەشتە کورتەکە داوە.
گەشتیارەکان توانییان لە پەنجەرەی کەشتییەکەوە سەیری گۆی زەوی بکەن.
بووستەر یاخود پاڵنەری مووشەکەکە، واتە ئەو بەشەی کە گڕی لێ دەچێت و کەشتییەکە دەفڕێنێت، 7 خولەک دوای هەڵدانی، لە شوێنی هەڵدانەکە لەسەر بنکەکەی نیشتەوە.
کەپسوولەکە، ئەو شوێنەی کە شەش گەشتیارەکەی تێدابوو، 10 خولەک دوای هەڵدانی بە پەرەشووتی گەورە لە بیابانی تێکساس نیشتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ