ئیلۆن مەسک: مادەی هۆشبەر بەکارناهێنم

01-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئیلۆن مەسک، گەورە ملیاردێری ئەمریکا هەواڵێکی رەتکردەوە کە گوایە ساڵی رابردوو لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی 2024دا بە شێوەیەکی بەرفراوان کیتامین و مادەی دیکەی هۆشبەری بەکارهێناوە.
 
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رۆژی هەینی، 30-05-2025، رایگەیاند، ئەو ملیاردێرە راوێژکارەی دۆناڵد ترەمپ، ئەوەندە کیتامینی بەکارهێناوە، کە مادەیەکی سڕکەری بەهێزە، تووشی کێشەی میزڵدانی کردووە.
 
رۆژنامەکە رایگەیاند، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ساڵی رابردوو ئێکستسی (MDMA) و قارچکیشی بەکارهێناوە و قوتوویەکی حەبی پێبووە لە گەشتەکانیدا، ئەو رۆژنامەیە نووسی: "نازانرێت ئایا مەسک لە کاتی بەڕێوەبردنی وەزارەتی کارامەیی حکومەت (DOGE) دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ لە مانگی یەکدا، مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە یان نا."
 
ئێکس رۆژی شەممە، 31ـی ئایار، مەسک لە ئێکس نووسی: "با روون بێت، من ماددەی هۆشبەر بەکارناهێنم! نیویۆرک تایمز درۆی شاخدار دەکات."
 
مەسک نووسی: "چەند ساڵێک لەمەوبەر کیتامینم بە رەچەتەی پزیشک تاقیکردەوە و لەسەر ئێکسیش باسم کردووە، بۆیە ئەمە هەواڵیش نییە. کیتامین یارمەتیدەرە بۆ دەرچوون لە چاڵە دەروونییە تاریکەکان، بەڵام لەو کاتەوە بەکارمنەهێناوە."
 
ئەرکی مەسک لە وەزارەتی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا ئەوەبوو، پارە بۆ گەنجینەی وڵاتەکە بگەڕێنێتەوە و تێچووەکان کەمبکاتەوە. رۆژی هەینی کۆتایی بەو ئەرکەی هات و لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەرکەوت و ماڵئاوایی کرد. 
 
لەوێ مەسک پرسیاری دەربارەی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لێکرا و خۆی لە پرسیارەکە دزییەوە. مەسک هەروەها بە چاوێکی مۆر هەڵگەڕاو دەرکەوت و گوتی: "بە کوڕەکەمم گوت بۆکسێکم لێدە." 
 
نیویۆرک تایمز لە بەشێکی راپۆرتەکە باسی "رەفتارە ناجێگیرەکان"ـی مەسکی کردبوو، لەوانەش سڵاوێکی نازی ئاسای پڕجۆشی ملیاردێرەکە، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، کە خەڵک بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی دەستبەکاربوونی ترەمپەوە کۆببوونەوە. 
 
هەر رۆژی هەینی، رۆژنامەڤانێک پرسیاری لە ترەمپ کرد ئایا ئاگاداری "بەکارهێنانی بەردەوامی مادەی هۆشبەر"ـی مەسکە، ترەمپ گوتی: "نەخێر ئاگادار نەبووم، پێموایە مەسک پیاوێکی نایابە." 
 
مەسک پێشتر دانی بەوەداناوە کە کیتامینی بەکارهێناوە و رایگەیاندووە، بۆ چارەسەرکردنی "بارودۆخێکی دەروونیی نەرێنی" بۆی نووسراوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر سوودی بە کارەکانی گەیاندووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.