کازاخستان پۆشینی نیقابی لە شوێنە گشتییەکاندا قەدەخە کرد

01-07-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی دووشەممە 30-06-2025 قاسم جۆمارت تۆکایێڤ، سەرۆککۆماری کازاخستان یاسایەکی واژۆ کرد کە بەپێی ئەو یاسایە، پۆشینی هەر جلوبەرگێک کە رووخسار بشارێتەوە، لەنێویاندا نیقاب، لە شوێنە گشتییەکاندا قەدەخە دەکرێت. بڕیارەکە بە بیانووی "ئەمنی" و "پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی" دەرچووە.
 
بەگوێرەی دەقی یاساکە، کە بەشێکە لە زنجیرەیەک هەموارکردنەوەی فراوانتر، پۆشینی ئەو جلوبەرگانەی "رێگری لە ناسینەوەی رووخسار دەکەن" قەدەخە دەکرێت. 
 
یاساکە چەند حاڵەتێک بەدەر دەکات، لەوانە بۆ مەبەستی پزیشکی، لە کاتی کەشوهەوای نالەبار، بۆ پێداویستییەکانی کار، بەرگریی شارستانی و لە کاتی بەشداریکردن لە بۆنە وەرزشی و کولتوورییەکاندا.
 
هەرچەندە یاساکە بە روونی ئاماژەی بە جلوبەرگی ئایینی نەکردووە، بەڵام تۆکایێڤ پێشتر پاڵپشتیی خۆی بۆ یاساکە دەربڕیبوو، وەک دەرفەتێک بۆ پیرۆزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی لە کازاخستان، کە وڵاتێکی زۆرینە موسڵمانە. 
 
میدیای کازاخستان لە سەرەتای ئەمساڵدا لە زاری تۆکایێڤـەوە بڵاویکردەوە: "لەبری پۆشینی عەبای رەشی رووپۆشکراو، زۆر باشترە جلوبەرگ بە ستایلی نیشتمانی لەبەر بکرێت. جلوبەرگە نیشتمانییەکانمان بە روونی جەخت لەسەر ناسنامەی نەتەوەییمان دەکەنەوە، بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی گشتگیر بەربڵاویان بکەینەوە."
 
ئەم بڕیارە کازاخستان دەخاتە ریزی چەند وڵاتێکی دیکەی ئاسیای نێوەڕاستەوە کە لە ساڵانی رابردوودا یاسای هاوشێوەیان دەرکردووە. 
 
کیرگزستان یاسایەکی هاوشێوەی لە کانوونی دووەمی 2025 دەرکرد و بەگوێرەی راپۆرتە خۆجێیەکان، پۆلیس بۆ جێبەجێکردنی قەدەخەکارییەکە لە شەقامەکان دەوەستێت.
 
لە ئۆزبەکستان، سەرپێچیکردنی یاسای نیقاب سزاکەی پێبژاردنێکی زیاتر لە 250 دۆلارە. هەروەها ئیمۆماڵی رەحمان، سەرۆکی تاجیکستان، یاسایەکی واژۆ کردووە کە پۆشینی ئەو جلوبەرگانەی "نامۆن بە کولتووری نیشتمانی" قەدەخە دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە