بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت و ژنێک گیانی لەدەستدا

01-07-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی دووشەممە خاچی سوور رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لەنێوان تونس و ئیتاڵیا ژێرئاو کەوتووە، لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لەدەستداوە، بەڵام پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا توانیویەتی 87 کەس رزگار بکات.
 
بەگوێرەی میدیای ئیتاڵیا، بەلەمە ماسیگرەکە دوای ئەوەی لە (لا لوزا)ی تونسەوە بەڕێکەوتووە، لە نیوەشەودا و کاتێک نزیکەی 45 میل (72 کیلۆمەتر) لە دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیاوە دوور بووە، ژێرئاو کەوتووە.
 
ماسیگرە تونسییەکانی ناوچەکە دەسەڵاتدارانی ئیتاڵییان ئاگادار کردووەتەوە و پێیانوایە هێشتا لانیکەم 5 یان 6 کۆچبەری دیکە بێسەروشوێنن.
 
بەگوێرەی خاچی سووری ئیتاڵیا، کۆچبەرە رزگاربووەکان، کە هەموویان خەڵکی باشووری بیابانی گەورەی ئەفریقان، بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە ناوەندێکی پێشوازی لە لامپێدوسا.
 
خاچی سوور رایگەیاندووە، پاسەوانی کەناراوەکان تەرمی ژنێکیان دۆزیوەتەوە.
 
بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا، ئەم ساڵ تاوەکو 30ـی حوزەیران، 29,903 کۆچبەر گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کە 5,146 کەسیان منداڵی بێسەرپەرشتن.
 
ئەم ژمارەیە کەمێک لە ساڵی رابردوو لە هەمان ماوەدا زیاترە، بەڵام کەمترە لە نیوەی ساڵی 2023، کە 65,519 کۆچبەر لە مانگی کانوونی دووەمەوە تاوەکو کۆتایی حوزەیران گەیشتبوون.
 
زۆربەی ئەوانەی لە باکووری ئەفریقاوە دەگەنە ئیتاڵیا، لە رێگەی دەریای سپیی ناوەڕاستەوە دێن، کە یەکێکە لە کوشندەترین رێگەکانی جیهان.
 
ساڵی رابردوو، رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) گیانلەدەستدانی 2,452 کەسی تۆمارکردووە، کە لە کاتی پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست بە هیوای گەیشتن بە ئەورووپا گیانیان لەدەستداوە.
 
بەگوێرەی رێکخراوەکە، لە ساڵی 2023دا نزیکەی 3,155 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە. ئەم ژمارەیە لەدوای نزمترین ئاستی لە ساڵی 2020 کە 1,450 کەس بوو، لە بەرزبوونەوەدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.