بەربژێرێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارێکی ئەڵمانیا لە ناوچەیەکی هەڵە بانگەشە دەکات

01-09-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هەڵبژاردنی شارەوانیی شارۆچکەی فغیدبێگ، پۆستەری بانگەشەی دێرک ئەنتکۆڤیاک لە شارۆچکەیەکی دیکە دەبیندرێت و پارتەکەشی پێیوایە ئەو کارە، هەڵەی کۆمپانیای بەرپرسی هەڵواسینی پۆستەری بانگەشەکان بووە.
 
دێرک ئەنتکۆڤیاک، بەربژێری سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارۆچکەی فغیدبێگ لە هەرێمی هێسنە و لەبری ئەوەی پۆستەری بانگەشەکانی لە شارۆچکەکەی دەربکەون، سێ لە پۆستەرەکانی لە شارۆچکەی نويشتات کە 80 کیلۆمەتر لە شارۆچکەکەی خۆیەوە دوورە هەڵواسراون. ئەوەش لە کاتێکدایە، تاوەکو ساڵی 2025 هیچ هەڵبژاردنێکی شارەوانی لە نويشتات بەڕێوەناچێت.
 
لەبارەی هۆکاری هەڵواسینی پۆستەرەکانی لەو شارە، دێرک ئەنتۆکۆڤیاک رایگەیاند، "ناتوانم وەڵامی ئەوە بدەمەوە، بەڵام دەتوانم بڵێم کە ئەو پۆستەرانە لەلایەن خۆم و تیمەکەمەوە هەڵنەواسراون." نووسینگەی پارتی دیموکراتی کریستیانەکانیش بڵاویکردەوە، لەوانەیە کۆمپانیاکە هەڵەی کردبێت لە شوێنی هەڵواسینی پۆستەری بانگەشەکان.
 
کاتێکیش دێرک ئەنتۆڤیاک بۆ داواکردنی دەنگی دەنگدەرانی شارۆچکەکە دەچێتە شارۆچکەی نويشتات، دەنگدەرانی پێی دەڵێن، "دەنگت پێدەدەین و متمانەت پێ دەدەین، بەڵام هیچ هەڵبژاردنێک لێرە نییە و تۆ لە شوێن و شارۆچکەیەکی هەڵەیت."
 
بڕیارە لە هەشتی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی فغیدبێگ لە هەرێمی هێسن بەڕێوەبچن و دیرک ئەنتکۆڤیاک بەربژێری پارتی دیموکراتی کریستیانەکانە بۆ ئەو پۆستە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە