لە رووسیا هێلیکۆپتەرێک تێکشکا و 17 کەس گیانیان لەدەستدا

01-09-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێلیکۆپتەرێک لە نیمچەدوورگەی کامچاتکای رووسیا بە 22 سەرنشینەوە تێکشکا و تائێستا تەرمی 17 لە سەرنشینەکان دۆزراونەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانە گەشتیاری شاخەوانی و گڕکانەکان بوون.
 
بە گوتەی بەرپرسانی ناوچەکە، هێلیکۆپتەرەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئەیلوولی 2024 دوای ماوەیەکی کەم لە فڕین کەوتووەتەخوارەوە کە 19 گەشتیار و 3 ئەندامی ستافی تایبەتی هێلیکۆپتەرەکەی تێدابووە.

ڤلادیمیر سۆلۆدۆڤ، پارێزگاری کامچاتکا دەڵێت، تیمەکانی بەهاناوەچوون لە بەرزاییەکی ناوچەکە پارچەکانی هێلیکۆپتیەرەکەیان دۆزیوەتەوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لەلایەن دەزگا فەرمییەکانی رووسیاوە بڵاوکراونەتەوە، پاشماوەی هێلیکۆپتەرەکە لەنزیک لووتکەی گردێکی گەورەی داپۆشراو بە درەخت دەبیندرێت.

بەرپرسێکی وەزارەتی باری لەناکاوی رووسیا بەناوی ئیڤان لێمیخۆڤ دەڵێت، تائێستا تەرمی 17 سەرنشینی هێلیکۆپتەرەکەیان دۆزیوەتەوە و تیمەکانیان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەوانی دیکەدا.

ئەو هێلیکۆپتەرەی تێکشکاوە ناوی Mi-8ـە و هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی دیزاینی سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەتە و بەشێوەیەکی فراوان بۆ هاتووچۆکردن لە رووسیا بەکاردەهێندرێت.

بەپێی وەزارەتی باری لەناکاوی رووسیا، هێلیکۆپتەرەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی کامچاتکاوە خاوەندارێتی دەکرا بەناوی ڤیتیاز-ئایرۆ، کە گەشت بۆ گەشتیاران رێکدەخات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی چالاکییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆ رووداو: بەرهەمدارن

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، ستایشی پڕۆژەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و بە "بەرهەمدار" ناوی بردن. زاخارۆڤا لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیشەوە دەڵێ، دەبێت ئەو ناوچەیە بگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی یاسایی سووریا و مامەڵەی بازرگانیش تەنیا لە رێگەی حکومەتی دیمەشقەوە دەکرێ