رووداو دیجیتاڵ
شاجوانی نایجیریا بۆ ساڵی 2024 هەڵبژێردرا، چیدیما ئادێتشینای تەمەن 23 ساڵ کە نوێنەرایەتیی هەرێمی تارابای دەکرد، تاجەکەی خرایە سەر.
چیدیما ئادێتشینا دوای بردنەوەی گوتی "ئەم گەشتە بۆ من زۆر زەحمەت بوو، زۆر شانازی بەخۆمەوە دەکەم و سوپاسگوزاری ئەو هەموو خۆشەویستی و پشتگیرییەم."
باوکی چیدیما نایجیرییە و دایکی مۆزەمبیقییە، خۆیشی لە ئەفریقای باشوور لەدایکبووە.
پێشبڕکێی شاجوانیی نایجیریا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1984 کرا و، ساڵانە خانمی 17 هەرێمی وڵاتەکە رکابەرایەتیی بەدەستهێنانی تاجەکە و نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەیان لە شاجوانی گەردوون دەکەن.
شاجوانەکەی نایجیریا هەروەها دەڵێ "ئەم تاجە تەنیا تاجی جوانی نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی یەکگرتنمان. زۆر دڵخۆشم و شانازی دەکەم کە نوێنەرایەتیی نایجیریا دەکەم؛ دەزانم کە دەیبەینەوە."
ئادێتشینا وەک نوێنەری فەرمیی نایجیریا لە پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون رکاربەریی 74 شاجوانی دیکە دەکات، کە لە 18-11-2024 لە مەکسیک بەڕێوەدەچێت.
پێشبڕکێی ئەمجارەی شاجوانی گەردوون خولی 73ـیەمینە، تاوەکو ئێستا هیچ شاجوانێکی نایجیریا نەیتوانیوە تاجی شاجوانی گەردوون لەسەر بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ