رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلەی رێختەر رۆژهەڵاتی ئەفغانستانی لەنزیک سنووری پاکستان هەژاند. بەپێی زانیارییەکان، گیانلەدەستدانی 20 کەس و برینداربوونی دەیانی دیکە پشتڕاست کراوەتەوە.
بوومەلەرزەکە شەوی رابردوو روویداوە، بەپێی راپۆرتی دەزگای جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS)، چەقی بوومەلەرزەکە لە دووریی 27 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری جەلال ئاباد لە پارێزگای نانگارهار بووە و قووڵاییەکەی 8 کیلۆمەتر بووە.
نەقیبوڵڵا رەحیمی، گوتەبێژی تەندروستیی گشتیی نانگارهار رایگەیاند، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.
دوای بوومەلەرزەکە بە 20 خولەک، پاشلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە لە هەمان پارێزگا روویداوە.
لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 پلە ئەفغانستانی هەژاند، کە دواتر پاشلەرزەی بەهێزی بەدوادا هات و بەهۆیانەوە نزیکەی هەزار و 500 کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ