پۆلیسی بەریتانیا 47 کەسی دیکەی بە تۆمەتی پاڵپشتیکردنی "بزووتنەوەی فەلەستین" دەستگیرکرد

01-09-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی لەندەن رایگەیاند، 47 کەسی دیکەی بە تۆمەتی پاڵپشتیکردنی "بزووتنەوەی فەلەستین" تۆمەتبارکردووە، بەمەش ژمارەی ئەو چالاکڤانانەی بە پاڵپشتیکردنی فەلەستین تۆمەتبارکراون گەیشتە 114 کەس. 
 
رۆژی دووشەممە، 1ـی ئابی 2025، پۆلیسی لەندەن لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەوانەی تۆمەتبار کراون تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 81 ساڵانە.
 
پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکان لە 27 و 28ی تشرینی یەکەم لە دادگا ئامادە دەبن و لە ئەگەری سەلماندنی تاوانەکەیان، رووبەڕووی 6 مانگ زیندانیکردن دەبنەوە.
 
حکومەتی بەریتانیا لە مانگی تەممووزدا "بزووتنەوەی فەلەستین"ـی وەک گرووپێکی تیرۆریستی پۆلێنکرد.
 
چالاکڤانانی مافەکانی مرۆڤ ئەم بڕیارەی بەریتانیایان وەک تێپەڕاندنی سنوورە یاساییەکان و هەڕەشەیەک بۆ سەر ئازادیی رادەربڕین سەرکۆنە کردووە و چەندین خۆپیشاندان لە لەندەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ئەم بڕیارە کران.
 
لەوکاتەوەی وەکو ناڕەزایی دەربڕین دژی بڕیارەکە، خۆپێشاندان لە بەریتانیا دەستیپێکردووە، حکومەت 114 کەسی بەتۆمەتی پاڵپشتیکردنی "بزووتنەوەی فەلەستین" دەستگیرکردووە. 
 
ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، ئەو گرووپە "مێژوویەکی دووروودرێژی هەیە لە زیانگەیاندن و تاوانکاریی قبووڵنەکراو". گوتیشی، "ئەمە بزووتنەوەیەکی ناتووندووتیژ نییە".
 
"بزووتنەوەی فەلەستین" کە لە ساڵی 2020 دامەزراوە، خۆی وەک تۆڕێک دەناسێنێت کە ئامانجی سەرکۆنەکردنی ئەو "هاوئاهەنگییەی" بەریتانیایە لەگەڵ ئیسرائیل، بەتایبەتی لەسەر پرسی فرۆشتنی چەک.
 
بزووتنەوەکە کۆمپانیاکانی چەکی لە بەریتانیا کردووەتە ئامانج، لە مانگی ئازاردا هێرشی کردە سەر یاریگایەکی گۆڵف لە سکۆتلەندا کە هی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە و لەسەر دیواری یاریگەکە نووسیبووی "غەزە بۆ فرۆشتن نییە".
 
هودا عەمۆری، هاودامەزرێنەری "بزووتنەوەی فەلەستین"، هەوڵێکی دەستپێکردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی حکومەتی بەریتانیا و دانیشتنێکی دادگەش لەسەر ئەم پرسە بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاریکراوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.