سێ ئەندامی حەماس لە ئەڵمانیا دەستگیرکران

01-10-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، سێ گومانلێکراوی ئەندامی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینییان بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەی ئیسرائیلی یان جووەکانی نێو ئەڵمانیا دەستگیرکردووە.
 
بڕیارە گومانلێکراوەکان رۆژی پێنجشەممە ببرێنە بەردەم دادگە و دادوەر بڕیار دەدات ئایا تاوەکو کاتی دادگاییکردنیان بەند دەکرێن یان نا.
 
رۆژی چوارشەممە 01-10-2025، داواکاری گشتیی فیدراڵیی ئەڵمانیا رایگەیاند، گومانلێکراوەکان لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەک تێوەگلاون. لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، چەندین چەک، لەنێویاندا کڵاشینکۆفێکی جۆری AK-47 و تەقەمەنی، دۆزراونەتەوە.
 
دوو لە گومانلێکراوەکان هاووڵاتیی ئەڵمانین و سێیەمیشیان لە لوبنان لەدایکبووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا، (عەبد) و (ئەحمەد) ئەڵمانین و (وائیل) لەدایکبووی لوبنانە.
 
دەستگیرکردنەکان لە کاتێکدایە حەماس رایگەیاندووە، تاوتوێی پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە.
 
هێرشەکەی حەماس بۆ سەر باشووری ئیسرائیل کە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر روویدا، بووە هۆی کوژرانی نزیکەی 1,200 کەس و رفاندنی 251 کەسی دیکە. زۆربەی بارمتەکان لە رێککەوتنەکانی پێشووی ئاگربەستدا ئازادکراون، بەڵام 48 کەسیان هێشتا لە غەززە ماونەتەوە.
 
لە بەرامبەردا، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 66,000 فەلەستینی و برینداربوونی نزیکەی 170,000 کەسی دیکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست