٪90 ـی پاسە کارەباییەکانی جیهان لە چین کاردەکەن

01-11-2023
پاسە کارەباییەکانی چین جێگەی پاسی گازوایل دەگرنەوە
پاسە کارەباییەکانی چین جێگەی پاسی گازوایل دەگرنەوە
نیشانەکردن چین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پاسە کارەباییەکان رێژەی دوانەئۆکسیدی کاربۆنیان لە چین کەمکردووەتەوە و 90٪ـی پاسە کارەباییەکانی جیهان لە چین کاردەکەن. لە ساڵی 2017ـوە پاسە کارەباییەکان هاتووچۆ بە خەڵکی شارەکانی چین دەکەن. 
 
ئۆ یو ژێنجیانگ، شۆفێری یەکێک لە پاسی کارەباییەکانە، لەوبارەیەوە دەڵێت، "چەند ساڵ لەمەوبەر پاسەکان هەموو بە گازوایل کاریان دەکرد. کاتێک لێرە دەستم بەکارکرد، هەموو پاسەکان گازوایلی بوون، کە دەستمان بە پرۆسەی بەکارەباییکردن کرد، ئەم پاسە زیرەکانەمان بەکارهێنا کە کۆمپانیای ( بی وای دی) دروستیکردوون. ئێستا هەموو پاسەکان، پاسی کارەبایی ( بی وای دی)ـن."
 
بەڕێوەبەرانی گرووپی پاسەکانی شاری شێنژێن لە چین دەڵێن، گۆڕینی پاسەکان بۆ کارەبایی کارێکی ئاسان نەبووە و ئاڵنگارییەکی گەورە بووە کردوویانە. 
 
ئیسان ما، بەڕێوەبەری گرووپی پاسەکانی شێنژێنە باسی لە سەرەتایی بەکارهێنانی پاسە کارەباییەکان کرد و گوتی، "لەسەرەتادا، کێشەی ئەوەمان هەبوو بە رۆژ نەماندەتوانی مەودایەکی درێژ بڕۆین لەبەر ئەوەی مەودای روێشتنی پاسە کارەباییەکان سنووردابوو. لەبەر ئەوەش ناچاربووین دوای ماوەیەک پاسەکان بگەرێنینەوە بۆ وێستگەی بارگاویکردن و دووبارە بارگاوییان بکەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بەردەوام بین لە خزمەتگوزارییەکانمان."
 
بەپێی ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی وزەی پاک، 90٪ ـی پاسە کارەباییەکانی جیهان لە چینن. گۆڕینی پاسەکان بۆ کارەبایی لە شاری شێنژێن ساڵانە دەردانی 194 هەزار تۆن دووانە ئۆکسیدی کاربۆن کەمدەکاتەوە.
 
تەکنەلۆژیای کۆمپانیای (بی وای دی) ئێستا پێشکەوتووە و بە یەک جار بارگاوییکردن، 250  کیلۆمەتر دەڕوات.
 
لی یو یوژێنگ، شۆفێرێکی دیکەی  پاسە کارەباییەکانە، دەڵێت، "ئەگەر تەنیا 20٪ ـی بارگاویمان مابوو، نزیکەی 90 خولەک کات دەبات تاوەکو بە تەواوەتی بارگاوی دەکرێتەوە."
 
چین گەورەترین وڵاتی جیهانە لەرووی دەردانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆنەوە. بەپێی داتاکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، تاوەکو 2050 نزیکەی 45٪ ـی گازە زیانبەخشەکان لەو وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت. لە کەرتی گواستنەوەدا ساڵانە حەوت ملیار تۆن گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدرێت کە 5٪ ـیان پاسەکانن. ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە دەڵێت، گۆڕینی پاسەکان بۆ کارەبایی پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانجی ساڵی 2050 بێت، واتە دەرنەدانی هیچ بڕە کاربۆنێک.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لافاو لە ناوچەیەکی ئەڵمانیا

لافاو بەشێکی ئەورووپای گرتووەتەوە

لافاو بەشێکی ئەورووپای گرتووەتەوە، لافاوەکە بە شێوەیەکە کە لە ئەڵمانیا بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن، 30 ساڵە لافاوی لەو شێوەیە رووینەداوە