زانایان: لەژێر زەریای هێمندا توێکڵی زەوی خۆی لێک هەڵدەوەشێنێت

01-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە لە قووڵایی زەریای هێمندا، بەشێکی گەورەی توێکڵی زەوی خەریکە لەنێودەچێ و خۆی پارچە پارچە دەکات.
 
ئەم رووداوە لە شوێنێک روودەدات کە چوار پارچەی گەورەی توێکڵی زەوی کە پێیاندەگوترێت پلێتە تەکتۆنییەکان، پێکدەگەن و یەکێکیان خەریکە لەژێر ئەوی دیکەدا نوقم دەبێ.
 
ئەمە مانای چییە؟
 
توێکڵی زەوی وەک یەک پارچە نییە، بەڵکو لە چەندین پارچەی زەبەلاح پێکدێ کە بەسەر چینێکی نیمچە تواوەی ژێر خۆیاندا دەجووڵێن. ئەم پارچانە هەندێکجار پاڵ بەیەکەوە دەنێن، لێک دووردەکەونەوە، یان یەکێکیان دەچێتە ژێر ئەوی دیکە، کە بەم پرۆسەیە دەگوترێ "ژێرکەوتن".
 
چی روودەدات؟
 
لە نزیک کەناراوەکانی کەنەدا، لە شوێنێکدا بەناوی "ناوچەی ژێرکەوتنی کاسکادیا"، چوار لەم پارچانە پێکدەگەن. یەکێک لەم پارچانە کە ناوی "ئیکسپلۆرەر"ە بەهۆی ئەو گوشارە زۆرەی لەسەریەتی، خەریکە ورد ورد دەبێ و لێک هەڵدەوەشێ.
 
توێژەرەکان ئەمەیان چۆن زانی؟
 
زانایان بە بەکارهێنانی شەپۆلی دەنگی، کە وەک "سۆنەری پزیشکی" بۆ نێوەوەی زەوی دەیاننارد، توانییان وێنەیەکی روون لەوە وەربگرن کە لە ژێر زەریاکەدا چی روودەدات. ئەوان بینییان کە چەندین درزی گەورە لەو پارچەیەدا دروستبووە و خەریکە لێک جیادەبێتەوە.
 
گرنگییەکەی چییە؟
 
ئەمە یەکەمجارە زانایان بە چاوی خۆیان پرۆسەی "مردنی" ناوچەیەکی ژێرکەوتوو دەبینن.
 
براندن شەک لە زانکۆی لویزیانای ئەمریکا دەڵێت: "ئەمە وەک ئەوە نییە شەمەندەفەرێک یەکسەر بە تەواوی تێکبشکێت، بەڵکو وەک ئەوە وایە وردە وردە یەک بە یەکی بەشەکانی لەسەر هێڵەکەی لابدات."
 
کاتێک ئەم پارچەیە بە تەواوی لێک هەڵدەوەشێت، کێشی کەم دەبێتەوە و ئیدی ناتوانێ بەردەوام بێت لە ژێرکەوتن. ئەم رووداوە سرووشتییە و بەشێکە لە سووڕی ژیانی توێکڵی زەوی کە رێگە نادات پلێتە تەکتۆنییەکان بۆ هەمیشە پاڵ بەیەکەوە بنێن و مێژووی جیۆلۆجی بسڕنەوە.
 
ئەم دۆزینەوەیە یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لەوەی کە چۆن توێکڵی زەوی بە درێژایی ملیۆنان ساڵ گۆڕاوە.
 
توێژینەوەکە لە گۆڤاری  Science Advancesی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا