ڤیدیۆ.. لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا، ئەورووپییەکان مەلە دەکەن

03-01-2025
تەنیا ئەحمەد
مەلەی بەکۆمەڵی ئەورووپییەکان لە ساڵی نوێدا
مەلەی بەکۆمەڵی ئەورووپییەکان لە ساڵی نوێدا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە کەناری سانت سێباستیا لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا، وەک نەریتێکی ساڵانە، هەزار ژن و پیاو لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ، خۆیان بە ئاوی سارددا کرد و یەکەم مەلەی ساڵی نوێیان کرد.
 
جۆردی کوونێ، پزیشکە و چووە بۆ مەلە، دەڵێت: "کەمێک لە ساردییەکەی دەترسم، بەڵام حەزم لێیەتی، ئەمە وەک ئاڵنگاری وایە."
 
چالاکییەکە لەلایەن رێکخراوێکی خێرخوازییەوە رێکخراوە و تێیدا 12 هەزار یۆرۆ کۆکرایەوە.
 
هەمان چالاکی لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بەڕێوەچوو، لەوانەش: شاری لیزبن لە پۆرتوگال، رۆما لە ئیتاڵیا، بەرلین لە ئەڵمانیا و باشووری فەرەنسا.
 
تەنانەت بەساڵاچووانیش خۆیان لێ نەبوارد. کارلۆس فۆلگادۆ، خانەنشینە و دەڵێت: "مێشک و رۆحمان پاک دەکەینەوە. بۆ ئەم ساڵ، هیوای تەندروستیی باش و وەستانی هەموو جەنگەکانی جیهان دەخوازین."
 
مێژووی ئەم نەریتە لە ئەورووپا بۆ کۆتاییەکانی سەدەی 19 دەگەڕێتەوە. پێشتر ئەمە وەک سرووتێکی کولتووری بۆ پاکبوونەوە و نوێبوونەوەی مرۆڤ لە ئاوی سارددا دەبینرا.
 

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.