ئیسپانیا: هاتنی کۆچبەران 40% کەمیکردووە

38 خولەک له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا دەڵێ، چوونی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکەی لە ساڵی 2025ـدا بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. رێکخراوەکانیش دەڵێن، هەزاران کەس لە رێگەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی هەینی 02-01-2026، وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا ئامارە فەرمییەکانی بڵاوکردەوە و گوتی، لە ساڵی 2025دا 36 هەزار و 775 کۆچبەر بە شێوەی نایاسایی گەیشتوونەتە ئیسپانیا کە زۆربەیان لە رێگەی دەریاوە بوون. ئەمەش دەکاتە دابەزینی 42.6% بەراورد بە ساڵی 2024 کە تێیدا 64 هەزار و 19 کەس چووبوونە ئەو وڵاتە.
 
بەگوێرەی ئامارەکان، چوونی کۆچبەران بۆ دوورگەکانی کەناری بە رێژەی 62% دابەزیوە و بووەتە 17 هەزار و 788 کۆچبەر. چوونیش لە رێگەی دوورگەکانی باڵیک بە رێژەی 24.5% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 7 هەزار و 321 کەس.
 
سەرەڕای کەمبوونەوەی ژمارەی گەیشتووان، ژمارەی قوربانییان بەرزە. رێکخراوی (Caminando Fronteras)ی ئیسپانی رایگەیاند، لە ساڵی 2025ـدا زیاتر لە سێ هەزار کەس لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئیسپانیا لە دەریادا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون کە 437ـیان منداڵ بوون.
 
وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا هۆکاری دابەزینی ژمارەی کۆچبەران بۆ "هاوکاریی وڵاتانی سەرچاوە" دەگەڕێنێتەوە. فێرناندۆ گراندێ مارلاسکا، وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا ستایشی هاریکارییەکانی مۆریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەفریقای کرد.
 
باشبوونی پەیوەندییەکانی مەدرید و مەغریب دوای ئەوەی ئیسپانیا پشتگیریی پلانی ئۆتۆنۆمیی رەباتی کرد بۆ بیابانی رۆژئاوا، رۆڵی هەبووە لە تووندکردنی چاودێریی دەریا و لێدان لە تۆڕەکانی قاچاخچێتی.
 
هەروەها یەکێتیی ئەورووپا ساڵی 2024 رێککەوتنێکی بە بەهای 210 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ مۆریتانیا واژۆ کرد بۆ رێگریکردن لە بەلەمەکان. رێکخراوی هیومن رایتس وۆچ لە مانگی ئابی رابردوودا دەسەڵاتدارانی مۆریتانیای بە ئەشکەنجەدان و دەستدرێژیکردنە سەر کۆچبەران تۆمەتبار کرد، بەڵام نواکشۆت تۆمەتەکانی رەتکردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشی سەربازیی سەربازانی چین. وێنە: Reuters

وەزارەتی بەرگریی چین: راهێنانەکەمان بۆ رێگرییە لە دابەشکردنی وڵات

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین رایگەیاند، راهێنانە سەربازییەکەیان لە نزیک سنوورەکانی تایوان بۆ رێگرییە لە هەوڵی جوداخوازانی ناوچەکە بۆ جیابوونەوە لە چین و دابەشکردنی وڵاتەکەیان. ئەو وەڵامی رەخنەی وەڵاتانی رۆژئاواش دەداتەوە کە راهێنانەکەیان بە دروستکردنی مەترسی ئەمنی لەسەر رۆژهەڵاتی ئاسیا داناوە و دەڵێت، گەورەترین مەترسی ویستی جوداخوازییە لە تایوان و پاڵپشتییەکانی وڵاتانی رۆژئاوایە بۆ ئەو پرسە.