رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئەمریکی بە پشتبەستن بە لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، هێرشەکانی سوپای ئەمریکا دژی پێگەی چەکدارانی نزیک لە ئێران لە سووریا و عێراق دەستیان پێکردووە. دوای چەند کاژێرێک سەرۆکی ئەمریکا و سێنتکۆم هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە.
هێرشەکان لە تۆڵەی کوژرانی ئەو سێ سەربازە ئەمریکییەن کە یەکشەممەی رابردوو لە بنکەیەکی سەربازیی ئەو وڵاتە لە ئوردن کوژران. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا - سێنتکۆم دەڵێت، "85 شوێن لەلایەن هێزەکانمان لە عێراق و سووریا کراونەتە ئامانج و 125 مووشەک تەقێندراون. هێرشەکان بۆ سەر چەند ناوچە و دامەزراوەیەکی گرنگی گرووپەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە."
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەمڕۆ هێرشەکانمان دەستیان پێکرد، بەڵام بەردەوام دەبن لە کات و شوێنێک کە خۆمان هەڵی دەبژێرین."
بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا، ئەوان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست یان "هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان بە دوای ململانێیەوە نین، بەڵام هەموو ئەوانەی هەوڵدەدەن زیانمان پێ بگەیێنن با بزانن، ئەگەر زیان بە ئەمریکییەک بگەیێنن، وەڵاممان دەبێت."
هاوکات لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەبارەی دوایین هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر سووریا و عێراق رایگەیاند، "ئەو هێرشانە لەدوای کوژرانی سێ سەربازمان بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا کران و زیاتر لە 85 شوێنمان کردە ئامانج، کە سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپەکانی نزیک لێی لە دژی ئەمریکا بەکاریان هێنابوو."
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا باس لەوە دەکەن کە هێرشکراوەتە سەر 8 ناوچە و 6 کەس کوژراون، سێ لەو کوژراوانە سووریایی نین.
بەرپرسێکی ئەمریکی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، "ئەم هێرشە ئاسمانییانەی سەرەتا، هەڵمەتێکی درێژمەودان بۆ بەئامانجگرتنی هێزە بەوەکالەتەکانی ئێران لە عێراق و سووریا."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ