بایدن: بە فەرمانی من هێرشەکان لە عێراق و سووریا کراون و بەردەوام دەبن

03-02-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنیت، لە وەڵامی کوژرانی سێ سەربازیان لە ئوردن، لەسەر فەرمانی ئەو هێزەکانی ئەمریکا چەند بنکەیەکیان لە عێراق و سووریا کردووەتە ئامانج کە لەلایەن سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لێیانەوە بەکاریان دەهێنا بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا. 
 
بایدن دەڵێت، "ئەمڕۆ هێرشەکانمان دەستیان پێکرد، بەڵام بەردەوام دەبن لە کات و شوێنێک کە خۆمان هەڵی دەبژێرین."
 
لە راگەیێندراوەکەیدا، بایدن دەڵێت: ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست یان هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان بە دوای ململانێیەوە نییە، بەڵام هەموو ئەوانەی هەوڵدەدەن زیانمان پێ بگەیێنن با بزانن، ئەگەر زیان بە ئەمریکییەک بگەیێنن، وەڵاممان دەبێت.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا – سێنتکۆم بڵاویکردەوە، "کاژێر 12:00ـی شەو (بەکاتی هەولێر) هێزەکانمان چەند هێرشێکیان لە عێراق و سووریا کردە سەر سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە میلیشیاکان."

سێنتکۆم هەروەها دەڵێت، 85 شوێنی گرنگی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و  لە عێراق و سووریا کراونەتە ئامانج و چەند فڕۆکەیەکیش لە ئەمریکاوە فڕیون و 125 مووشەکیان تەقاندووە و هێرشەکان لە رێگەی ژمارەیەک فڕۆکەی بۆمبهاوێژی دوورمەوداوە کراون.

هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا و عێراق هەروەک ئەمریکا باسیدەکات، "لە تۆڵە و وەڵامی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکییە کە لە 28-1-2024 لە ئوردن بە درۆنێک کوژران."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.