لە فلۆریدای ئەمریکا فڕۆکەیەک کەوتە نێو ماڵێک و قوربانیی لێکەوتەوە

02-02-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، فڕۆکەیەکی بچووک کەوتووەتە نێو ماڵێکی شاری کلێرواتر لە ویلایەتی فلۆریدا و بەو هۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە. 
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمریکا، فڕۆکەکە کاژێر 7:15 خوولەکی شەوی پێنجشەممە بەکاتی ئەمریکا [کاژێر 3:15 خوولەکی بەیانیی رۆژی هەینی بەکاتی هەولێر] کەوتووەتە نێو ماڵێکەوە و بەوهۆیەوە ماڵەکە ئاگری گرتووە. 
 
سکووت ئێلەر، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی فلۆریدا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "دەتوانم ئەوە دووپاتبکەمەوە کە چەند کەسێک لەنێو فڕۆکەکە و لەنێو ماڵەکەشدا بوونەتە قوربانی".
 
تاوەکو ئێستا ئەوە ئاشکرا نەکراوە کە چەند کەس لەنێو فڕۆکەکە و لەنێو ماڵەکەدا بوون. 
 
دانیشتووانی کلێرواتەر  رایانگەیاندووە، کە لەکاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە تەواوی باڵەخانەکانی نزیک لە رووداوەکە هەژاون.
 
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدرالیی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، فڕۆکەکە لە جۆری Beechcraft Bonanza V35 بووە و پێش کەوتنەخوارەشی تیمی ئەندازیارانی فڕۆکەخانەی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی کە کێشەیەک لە بزوێنەری فڕۆکەکەیدا هەیە.
 
شاری کلێرواتر دەکەوێتە دووری 23 کیلۆمەتر لە شاری تامپا لە کەناراوەکانی ناوەڕاستی رۆژئاوای فلۆریدا و ژمارەی دانیشتووانیشی 110 هەزار کەسە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.