رووداو دیجیتاڵ
نوێترین توێژینەوەی زانکۆیەکی بەریتانی کە پشتی بە ئاماری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و چەند ئامارێکی دیکەی فەرمی بەستووە، پێشانی دەدات، سەدەی رابردوو پیاوان و ژنان باڵایان بەرزتر و قەڵەوتر بوون، بەڵام پیاوان زیاتر بەراورد بە ژنان.
ژمارەیەک توێژەر لە زانکۆی رۆیهامتنی بەریتانی توێژینەوەیەکیان لە گۆڤاری Biology Letters سەبارەت بە ژیان و جەستەی پیاوان و ژنان بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی توێژینەوەکە، لەو ماوەیەدا تێکڕای باڵای ژنان لە 159 سانتیمەترەوە بووەتە 162 سانتیمەتر و باڵای پیاوانیش لە 170 سانتیمەترەوە بووەتە 177 سانتیمەتر.
لە توێژینەوەکەدا ئەوەش هاتووە، کێشی ژنان بە تێکڕا 2.7 کیلۆگرام زیادیکرد و کێشی پیاوانیش 6.5 کیلۆگرام زیادیکردووە.
لویس هالسی، پرۆفیسۆر لە زانکۆی رۆیهامتن و تیمەکەی پشتیان بە ئاماری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بەریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکە بەستبوو بۆ ئەوەی لە کاریگەریی کێش و باڵا لەسەر مرۆڤ بزانن و هۆکاری زیادبوونیشیان چی بووە.
ئەو پرۆفیسۆرە دەڵێت، لە چوار ژن کە لە ساڵی 1905 لەدایک بوون یەکێکیان لە پیاوێکی باڵا بەرزتر بوو کە لەو ساڵەدا لەدایکبووە، بەڵام ساڵی 1958 ئەم رێژەیە بووە یەک لە هەشت.
توێژەرەکان زیادبوونی خۆراک و بەرەوپێش بردنی کەرتی تەندروستی وڵاتان بە گشتی بە هۆکاری باڵابەرزی و زیادبوونی کێش لەو سەدەیەدا دادەنێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ