سوپای ئەمریکا 2,900 سەرباز دەنێرێتە سنووری مەکسیک

02-03-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی باکووری سوپای ئەمریکا (نۆرسکۆم) بڵاویکردەوە، دوو هەزار و 900 سەربازی دیکە دەنێرنە سنوورەکانی باشووریان لەگەڵ مەکسیک بۆ ئەوەی چاودێرییەکی باشتری ئەو ناوچانە بکەن و رێگە لە پەڕینەوەی کۆچبەران بگرن.
 
رۆژی شەممە، 1ـی ئاداری 2025، فەرماندەیی باکووری ئەمریکا (نۆرسکۆم) بڵاویکردەوە، سەربازەکان بەشدار دەبن لە "گەڕان و چاودێری، پاڵپشتیی ئیداری، پاڵپشتیی گواستنەوە، پاڵپشتیی لۆجستی، چاککردنەوەی گوێزەرەوەکان و پاڵپشتیی ئەندازیاری."  
 
بەگوێرەی نۆرسکۆم، نزیکەی 9 هەزار سەربازیان لەسەر سنووری مەکسیک هەن و ئەگەری زیادکردنی ژمارەکەش هەیە. 
 
ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان و رێگری لە کۆچبەرانیان کردووەتە یەکێک لە ئامانجەکانیان. 
 
ترەمپ و ئیدارەکەی، کۆچبەران وەکو تاوانبار و کەسانی مەترسیدار دەبینن. 
 
بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا، لە یەکەم مانگی دەستبەکاربوونی ترەمپدا، 37 هەزار و 660 پەناخواز دیپۆرتکرانەوە، لەکاتێکدا لە ئیدارەی بایدندا بە تێکڕا مانگانە 57 هەزار پەناخواز دیپۆرتدەکرانەوە. 
 
بەگوێرەی دەستەی پاراستنی سنوورەکانی ئەمریکاش، کانوونی دووەمی ئەمساڵ، 29 هەزار کۆچبەر چوونە ئەو وڵاتە، ئەمە بەڕێژەی 76.6٪ کەمتر بوو لە هەمان ماوەی پار.

 

 

 
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە