بەلەمێک کە ژمارەیەک کۆچبەری کوردی لەسەرە، لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا بێسەروشوێنە

02-03-2025
سۆران حوسێن
ئەو لۆکەیشنەی لەسەر نەخشەکە دیاریکراوە، دوایین شوێنیان بووە پێش ئەوەی هێڵی ئینتەرنێتیان نەمێنێت.
ئەو لۆکەیشنەی لەسەر نەخشەکە دیاریکراوە، دوایین شوێنیان بووە پێش ئەوەی هێڵی ئینتەرنێتیان نەمێنێت.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەلەمێکی چووپی کۆچبەران کە زیاتر لە 100 سەرنشینی لەسەرە لە نۆکەندی ئینگلیز کون بووە. هاونیشتمانییەک دەڵێت، برازایەکی ئەو و زیاتر لە 20 کوردی تێدایە. 
 
چالاکڤانێکی کۆچبەرانیش دەڵێت، پۆلیسی فەرەنسا داوای لۆکەیشن دەکات بۆ ئەوەی رزگاریان بکەن.
 
بەلەمە چووپەکە، دوێنێ لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتووە. بێستوون عەبدوڵڵا، هاونیشتمانییەکە و دەڵێت: "برازایەکم لەگەڵ هاوژین و منداڵەکەی لە بەلەمەکەدان و داوای هاوکاری دەکەن."
 
ئەو هاونیشتمانییە گوتی "تاوەکو نزیک کاژێر 10:30ـی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 2-3-2025) کۆچبەرەکان هێڵی ئینتەرنێتیان هەبوو و نامەیان دەنارد، بەڵام ئێستا هێڵیان نەماوە."
 
بێستوون عەبدوڵڵا گوتی، لەنێو بەلەمەکەدا زیاتر لە 20 کورد هەن، کە زۆرینەیان خەڵکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن.
 
یەکێک لە کۆچبەرەکان لە نامەیەکی دەنگیدا دەڵێت "کەشتییەکمان نزیکە، بەلەمەکەمان کون بووە، لە شەوەوە هەوای تێدەکەین، هەواکەی کەم دەبێتەوە و ئاو دێتە ژوورەوە." 
 
هەر لەوبارەیەوە، رەنج پشدەری، چالاڤانی کۆچبەران لە ئەورووپا بە رووداوی گوت "لەگەڵ پۆلیسی فەرەنسا قسەم کردووە، ئەوان داوای لۆکەیشنی شوێنی رووداوەکە دەکەن تاوەکو بچن بە هانایانەوە، چونکە ناوچەکە فراوانە، بەڵام ئەوانیش تۆڕی ئینتەرنێتیان نەماوە و تاوەکو ئێستا لۆکەیشنیان نەناردووە."
 
بەهۆی نەمانی هێڵی ئینتەرنێتەوە، چارەنووسی ئەو کۆچبەرانە نادیارە.
 
ساڵانە بۆ گەیشتن بە بەریتانیا، هەزاران کۆچبەر بە بەلەمی بچووک و چووپ رێگەی کەناڵی ئینگلیزی دەگرنەبەر، کە دەکەوێتە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا. بەگوێرەی ئاماری حکومەتی بەریتانیا، لە سەرەتای ساڵی 2025 تاوەکو 10ـی شوبات، هەزار و 554 کۆچبەر بە کەناڵەکەدا تێپەڕبوون. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە