شەش کەس لە هێرشێکدا لە کۆلۆرادۆی ئەمریکا بریندار بوون

02-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا، پیاوێک بە ئامێرێکی گڕهاوێژی دەستکرد هێرشی کردە سەر خۆپێشاندانێک کە بۆ داواکردنی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی دەستی حەماس رێکخرابوو، لە ئەنجامدا شەش کەس بریندار بوون.
 
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بی ئای) هێرشەکەی بە "هێرشێکی تیرۆریستیی ئامانجدار" ناوبرد و رایگەیاند، گومانلێکراوەکە ناوی محەممەد سەبری سولەیمان و تەمەن 45 ساڵە.
 
تۆمەتبارەکە دەستبەسەرە. بەگوێرەی میدیای ئەمریکی، محەممەد سەبری سولەیمان بە رەچەڵەک میسرییە و ساڵی 2022 بە ڤیزەی کاتی چووەتە ئەمریکا.
 
ستیڤن میلەر، جێگری بەرپرسی ستافی کۆشکی سپی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، پیاوەکە هاووڵاتییەکی بیانی بووە و "دوای تەواوبوونی ماوەی ڤیزەکەی، بە نایاسایی لە ئەمریکا ماوەتەوە."
 
رێکخراوی دژەناوزڕاند کە بەشێکە لە لۆبیی ئیسرائیلی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، هێرشەکە رۆژی یەکشەممە لە ناوچەی بۆڵدەر روویداوە، ئەوەش لە کۆبوونەوەیەکی هەفتانەی جووەکاندا بۆ پشتیوانیکردن لەو بارمتانەی لەکاتی هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستبەسەرکران.
 
مارک میکالێک، ئەندامی ئێف بی ئای، بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "ئەم هێرشە لە چالاکییەکی ئاشتیانەی هەفتانەی خشتەبۆدانراو روویداوە."
 
ئەو بەرپرسە گوتی، "گەواهیدەرەکان دەڵێن کە بکەرەکە ئامێرێکی گڕهاوێژی دەستکردی بەکارهێناوە و مادەیەکی ئاگرکەرەوەی هاویشتووەتە نێو خەڵکەکە" و گوتیشی کە "گوێیان لە گومانلێکراوەکە بووە کە هاواری کردووە: "ئازادی بۆ فەلەستین!"
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا