ئۆکراینا: ناوی ئەو منداڵانەمان بە رووسیا دا کە دەبێت بیانگەڕێنێتەوە

02-06-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شاندی دانوستاندنکاری ئۆکراینا لە تورکیا، لیستی ناوی ئەو منداڵانەی بە شاندی رووسیا داوە، کە لە هێرشەکەی مۆسکۆ براونەتە رووسیا و داوایان کرد بیانگەڕێننەوە.
 
رۆژی دووشەممە 02-06-2025، ئاندری یەرماک، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا رایگەیاند: "ئەمڕۆ لەکاتی گفتوگۆکانی ئیستەنبووڵ، لایەنی ئۆکراینی بە فەرمی لیستی ناوی ئەو منداڵانەی دا بە لایەنی رووسی، کە پێویستە بگەڕێنرێنەوە."
 
یەرماک بڵاویکردەوە: "ئێمە باسی سەدان منداڵ دەکەین کە رووسیا بە نایاسایی دیپۆرتی کردن و بە زۆرەملێ رایانگواستن یانیش لە خاکە داگیرکراوەکاندا بە شێوەیەکی کاتی ئەوانی هێشتووەتەوە."
 
ئەمڕۆ تورکیا میوانداریی دووەم گەڕی دانوستاندنی راستەوخۆی نێوان ئۆکراینا و رووسیای کرد کە ئامانجەکە بریتییە لە گەیشتنە رێککەوتنی ئاگربەست. 
 
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "کۆبوونەوەکە نزیکەی کاژێرێکی خایاند و بە نەرێنی کۆتایی نەهات."
 
کۆبوونەوەی دوو شاندەکە لە کۆشکی چراغانی سەردەمی عوسمانییەکان، کە ئێستا هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیە، بەڕێوەچوو.
 
لە گەڕی یەکەمدا دوو لایەنەکە تەنیا لەسەر ئاڵوگۆڕی 1000 دیل رێککەوتن و هیچ واژۆیەکی ئاگربەست نەکرا.
 
ئەمڕۆ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە شاری ڤیلینیوس، پایتەختی لیتوانیاوە گوتی: "دوو شاندەکە لەڕێگەی تورکیاوە چەند بەڵگەنامەیەکیان ئاڵوگۆڕکرد، خۆمان بۆ ئازادکردنی چەند دیلێکی دیکە ئامادە دەکەین."
 
هێشتا روون نەبووەتەوە دوو شاندەکە لەسەر چی رێککەوتوون، یانیش ئایا هیچ ئاسۆیەکی ئاگربەست دیارە یان نا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.