زیاتر لە هەزار کەس لە سوودان بەهۆی هەرەسهێنانی زەوی گیانیان لەدەستدا

02-09-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بزووتنەوەیەکی چەکدار کە کۆنترۆڵی ناوچەیەکی هەرێمی دارفووری رۆژئاوای سوودانی کردووە، رایگەیاند، بەهۆی هەرەسهێنانی زەوییەوە زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و گوندێک بە تەواوی وێران بووە.
 
بزووتنەوەی سوپای رزگاریی سوودان لە راگەیێندراوێکدا کە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە بڵاویکردەوە، گوتی: "هەرەسهێنانێکی گەورە و وێرانکەری زەوی بووەتە هۆی وێرانبوونی تەواوی گوندی تێرسین لە رۆژهەڵاتی چیای مەڕڕە، لە نزیک ناوچەی سۆنی و هەموو دانیشتووانەکەی کە ژمارەیان بە زیاتر لە هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، گیانیان لەدەستداوە و تەنیا یەک کەسیان رزگاری بووە."
 
راگەیێندراوەکە روونیکردووەتەوە، کارەساتەکە رۆژی یەکشەممە "بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی لە هەفتەی کۆتایی مانگی ئاب باریبوو" روویداوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بە گیانلەدەستدانی هەموو دانیشتووانی گوندەکە دەکەن، کە ژمارەیان بە زیاتر لە هەزار کەس مەزەندە دەکرێت و تەنیا یەک کەسیان رزگاری بووە".
 
بزووتنەوەکە لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، گوندەکە "تەواو لەگەڵ زەویدا تەخت بووە" و داوا "لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و ویژدانی زیندووی مرۆڤایەتی" دەکات، یارمەتییان بدەن بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی "قوربانییەکان لەژێر خاکدا، کە ژمارەیان بە زیاتر لە هەزار پیاو و ژن و منداڵ مەزەندە دەکرێت".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی گووگڵ

گووگڵ دەڵێت بۆ راهێنانی ژیریی دەستکرد، مافی خۆیەتی هەموو شتێکی ئینتەرنێت کۆپی بکات

کۆمپانیای گووگڵ لە کێشەیەکی گەورەی یاساییدایە و دەڵێت، بۆ راهێنانی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکردی وەک Gemini، مافی ئەوەی هەیە هەموو ئەو زانیارییانە بەکاربهێنێت و کۆپی بکات کە بە شێوەی گشتی لەسەر ئینتەرنێت بەردەستن، تەنانەت ئەگەر مافی لەبەرگرتنەوەشیان پارێزراو بێت