پووتین بۆ شی: پەیوەندییەکانمان لە ئاستێکی بێوێنەدان

02-09-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رۆژی سێشەممە لە پەکین لەگەڵ شی جینپینگی هاوتا چینییەکەی کۆبووەوە و پێی رایگەیاند، پەیوەندیی نێوان وڵاتەکانیان لە "ئاستێکی بێوێنەدان".
 
بەشێک لە سەرکردەکانی جیهان، لە نێویاندا کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە پایتەختی چینن بۆ ئەوەی سبەی چوارشەممە، بەشداری لە ئاهەنگ و نمایشێکی سەربازیی گەورە بکەن.
 
پووتین لە کۆبوونەوەکەیدا کە لە میدیاکانەوە بە شێوەی راستەوخۆ پەخشکرا، بە شی جینپینگی گوت: "پەیوەندییە نزیکەکانمان رەنگدانەوەی سرووشتیی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی رووسیا و چینە، کە ئێستا لە ئاستێکی بێوێنەدان."
 
وەک ئاماژەیەک بۆ هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو وڵات لە کاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا، پووتین گوتی: "ئێمە ئەوکات هەمیشە پێکەوە بووین و ئێستاش پێکەوەین".
 
شی جینپینگ ئەم هەفتەیە دەستی بە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیپلۆماسی کردووە، لەنێویاندا بەشداریکردن لە لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی شانگەهای (SCO) لە شاری تیانجینی باکووری وڵاتەکەی، کە چین ئەو هاوپەیمانییە وەک جێگرەوەیەک بۆ سیستمەکانی رۆژئاوا دەبینێت.
 
نمایشە سەربازییەکەی رۆژی چوارشەممە یادی 80 ساڵەی کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی دەکاتەوە و نزیکەی 24 سەرکردەی جیهان تێیدا بەشدار دەبن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.