کەنەدا ئەو ریکلامە قەدەخە دەکات کە ترەمپی تووڕە کرد و داوای لێبووردنیشی لێدەکات

02-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، پێشتر بە سەرۆکی هەرێمی ئۆنتاریۆی گوتووە ئەو رێکلامە دژە باجە بڵاونەکاتەوە، کە بووە هۆی تووڕەبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کۆتاییهێنانی بە دانوستاندنە بازرگانییەکان لەگەڵ کەنەدا.
 
کارنی هەروەها پشتڕاستی کردەوە، کە لە ئێوارەخوانێکدا لە لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی وڵاتانی ئاسیا و ناوچەی زەریای هێمن (ئاپێک)، داوای لێبووردنی لە ترەمپ کردووە، چونکە "تووڕە بووە."
 
ریکلامە تەلەڤزیۆنییەکەی ئۆنتاریۆ، کە لە ئەمریکا پەخشکرا، بە هێنانەوەی گوتارێکی رۆناڵد رەیگن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، رەخنەی لە باجە گومرگییەکانی ترەمپ دەگرت.
 
ریکلامەکە ترەمپی تووڕە کرد، وایکرد کۆتایی بە دانوستاندنە بازرگانییەکان لەگەڵ کەنەدا بهێنێت و رایگەیاند، پلانی هەیە باجی گومرگی لەسەر هاوردەی کاڵا کەنەدییەکان بە رێژەی 10٪ی دیکە بەرزبکاتەوە.
 
رۆژی شەممە، کاتێک پرسیاری لێکرا کە وەڵامی دەگ فۆرد، سەرۆکی هەرێمی ئۆنتاریۆ چی بووە کاتێک داوای لێکراوە رێکلامەکە بڵاونەکاتەوە، کارنی گوتی: "باشە، خۆتان بینیتان ئەنجامەکەی چی بوو. ئەوە کارێک نەبوو من بیکەم."
 
فۆرد سەر بە پارتی پارێزگارانی پۆپۆلیستە، لە کاتێکدا کارنی لیبراڵە. فۆرد وەک سەرۆکی هەرێم، هاوتای حاکمێکی ویلایەتەکانی ئەمریکایە.
کارنی گوتی، "من وەک سەرۆکوەزیران بەرپرسم لە پەیوەندیی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا. هەروەها حکومەتی فیدراڵی بەرپرسە لە پەیوەندیی دەرەکی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا."
 
پێشتر فۆرد رایگەیاندبوو، کارنی و بەڕێوەبەری نووسینگەکەی پێش بڵاوکردنەوەی، سەیری ریکلامەکەیان کردووە.
 
فۆرد رۆژی دووشەممەی رابردوو ریکلامەکەی راگرت، بەڵام رێگەی دا لە دوو یاریی یەکەمی جامی جیهانیی بەیسبۆڵدا نمایش بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.