مەغریب؛ بزووتنەوەی پۆلیساریۆ داوای سەربەخۆیی دەکات و ئۆتۆنۆمی رەتدەکاتەوە

02-11-2025
تەنیا ئەحمەد
بزووتنەوەی پۆلیساریۆ ئۆتۆنۆمی رەتدەکاتەوە و داوای سەربەخۆیی دەکات.
بزووتنەوەی پۆلیساریۆ ئۆتۆنۆمی رەتدەکاتەوە و داوای سەربەخۆیی دەکات.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی بە پلانی خۆبەڕێوەبەریی شاری سمارە لە بیابانی رۆژئاوای ئەفریقا دا، دانیشتووانەکەی ئاهەنگ دەگێڕن.
 
پلانەکە لە ساڵی 2007 لەلایەن مەغریبەوە پێشکێشکرا.
 
شا محەممەدی شەشەم، شای مەغریب دەڵێت، "دەمەوێ ئاماژەیەکی تایبەت بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکەم. بە سەرکردایەتیی هاوڕێمان، بەڕێز سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، کە هەوڵەکانی رێگەیان بۆ چارەسەرێکی یەکلاییکەرەوەی ئەم ململانێیە خۆشکرد."
 
بیابانی رۆژئاوا ناوچەیەکە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا و لەگەڵ مەغریب، مۆریتانیا و جەزائیر هاوسنوورە؛ رووبەرەکەی 272 هەزار کیلۆمەتر دووجایە و نزیکەی 600 هەزار دانیشتووی هەیە. بەشێکی زۆری ناوچەکە لەلایەن مەغریبەوە بەڕێوەدەبرێ.
 
بەڵام 52 ساڵە بەرەی پۆلیساریۆ کە لایەنگری سەربەخۆییە و لەلایەن جەزائیرەوە پشتیوانی دەکرێ، داوا دەکات ناوچەکە لەژێر دەستی هەموو لایەک بچێتە دەرەوە و سەربەخۆ بێ. پلانەکە جەزائیری تووڕەکرد و بڕیاریدا بەشداری دەنگدانەکە نەکات.
 
پڕۆژەکە لە ئەنجوومەنی ئاسایش 11 دەنگی بەڵێ، 0 دەنگی نەخێر و 3 دەنگی بێلایەنی بەدەستهێنا.
 
عەمار بن جامع، باڵیۆزی جەزائیر لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئاماژە بەوە دەدات، "لە رێگەی ئەو ئامادەنەبوونە و بە وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی تەواو، جەزائیر ویستی ئەو دوورییە نیشان بدات کە لەنێوان خۆمان و دەقەکەدا هەیە، کە بەشێوەیەکی پێویست بنەمای نەتەوە یەکگرتووەکانی بە لابردنی داگیرکاری تێدا رەنگ ناداتەوە."
 
ئێستا پرسیارەکە لەسەر داهاتووی پۆلیساریۆیە. بزووتنەوەکە بڕیارنامەکە رەتدەکاتەوە و ئامادە نییە بچێتە نێو دانوستاندنێک کە جەخت لەسەر سەروەریی مەغریب بەسەر خاکەکەیدا دەکاتەوە.
 
لە بڕیارنامەکەدا ئاماژە بە ئەنجامدانی گشتپرسی نەکراوە، بۆیە ئەمە داهاتووی بزووتنەوەکە بە نادیاری دەهێڵێتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە