کۆمپانیای تێسلا پیکاپی گولـلەنەبڕی کارەبایی خستە بازاڕەوە

03-12-2023
رووداو @Rudawkurdish
پیکاپی سایبەرتراکی تێسلا
پیکاپی سایبەرتراکی تێسلا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای تێسلا دەستی بە فرۆشتنی پیکاپی کارەبایی سایبەر تراک کرد، ئەو ئۆتۆمبێلەی ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تێسلا شانازیی پێوە دەکات و دەڵێت، گولـلەنەبڕە و زۆریش خێرایە.
 
ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تێسلا دەڵێت، "ئۆتۆمبێلێکمان لێرە هەیە کە شارەزایان دەیانگوت ناکرێت دروستبکرێت؛ ئەوان دەیانگوت کەس ناتوانێت ئۆتۆمبێلی وەها دروستبکات. ئەمە بە دروستی باشترین بەرهەمی ئێمەیە. تایبەتترین ئۆتۆمبێلی رێگەکانە."
 
پیکاپی سایبەرتراک لە پۆڵایەک دروستکراوە کە پێشتر بەکارنەهێندراوە؛ نرخەکەی لە 49 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات و بەپێی هێزی بزوێنەرەکەی تاوەکو 96 هەزار دۆلار بەرزدەبێتەوە.
 
ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لەبەر ئەوەی بە بزوێنەری ئاسایی کار ناکەن، لەکاتی لێخوڕین بێدەنگن.
 
ئیلۆن مەسک دەڵێت، "یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا بەدوایدا دەگەڕێیت، نەرمی و بێدەنگییەتی. ئەم پیکاپە بەڕاستی وەکو پیکاپی دیکە نییە. زۆر نەرمە و لەکاتی لێخوڕیندا دەنگی لێوەنایەت."
 
کۆمپانیای تێسلا رایگەیاندووە، تاوەکو ساڵی 2025 نزیکەی 250 هەزار لە پیکاپی سایبەرتراک دروستدەکات و دەیانخاتە بازاڕەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.