رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی ڤەنزوێلا دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەیەکی بەهێز لەگەڵ دەنگی فڕینی فڕۆکە لە ئاسمانی کاراکاسی پایتەخت بیسترا، ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو دانیشتووانی شارەکە دروستکردووە.
رۆژی شەممە 3ی کانوونی دووەمی 2026، کاژێر 2:00ی بەیانی بەکاتی کاراکاس [کاژێر 9:00ی بەیانی بەکاتی هەولێر] دەنگی چەندین تەقینەوەی یەک لەدوای یەک کاراکاسی پایتەختیان هەژاند، دەنگی بەرز لە زۆربەی گەڕەکەکانی شارەکەدا بیسترا.
بەهۆی تەقینەوەکانەوە لە بەشی باشووری شارەکە کە بنکەیەکی سەربازیی گەورەی لێیە، کارەبای نیشتمانی بڕاوە.

دانیشتووانی کاراکاس دەڵێن، لانیکەم گوێبیستی دەنگی 7 تەقینەوەی گەورە بوون، کە هاوکات بووە لەگەڵ دەنگی فڕینی فڕۆکە بە ئاسمانی پایتەختدا بەشێوەیەکی نزم.
چەندین گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە کە ئەو ساتانەیان تۆمار کردووە کاتێک تەقینەوەکان رووناکی لە ئاسمانی شارەکەدا دروست دەکەن و دەنگدانەوەی بەهێزیان هەیە.
دۆخەکە لە کاتێکدایە، حکومەتی ئەمریکا هێزێکی دەریایی گەورەی وەکو بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی دژە مادە هۆشبەرەکان رەوانەی دەریای کاریبی کردووە و چەندین جار ئاماژەی بەوە کردووە کە هەموو بژاردەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی ڤەنزوێلا لەسەر مێزە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ