رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هێرشی تووندی كرده سه‌ر زانكۆی هارڤارد و رایگه‌یاند، ئیداره‌كه‌ی داوای یه‌ك ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو له‌و زانكۆیە ده‌كات. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تره‌مپ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز دێت، كه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو زانكۆكه له گفتوگۆكانی پێشوویدا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، هه‌ندێك ئاسانكاری بۆ كراوه.
رۆژی دووشەممە، 2ـی شوباتی 2026، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ترووس سۆشیاڵ" رایگەیاند، داوای یه‌ك ملیار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن و چیدیکە نایانه‌وێت له داهاتوودا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به زانكۆی هارڤارده‌وه هه‌بێت.
ئه‌م پێشهاتە پاش ئه‌وه دێت به‌رپرسانی ئیداره‌ی تره‌مپ، هارڤارد و چه‌ند زانكۆیه‌كی دیكه‌یان تۆمه‌تبار كردووه بەوەی نەیاتوانیوە لەکاتی خۆپێشاندانی فەلەستینییەکان وەکو پێویست پارێزگاریی لە خوێندکارانی جوو بکەن، ئه‌مه‌ش وایكردووه سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت و داوای بڕه پاره‌یه‌كی زۆر بكرێت.
هه‌رچه‌نده چاودێران ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ وه‌ك گوشارێكی سیاسی بۆ سه‌ر زانكۆ لیبراڵه‌كان ده‌بینن، به‌ڵام زانكۆی كۆڵۆمبیا كه ئه‌ویش یه‌كێكه له زانكۆ دیاره‌كانی ئه‌مریكا، هاوینی رابردوو رازی بوو به پێدانی 200 ملیۆن دۆلار به ئیداره‌ی تره‌مپ و به‌ڵێنی دا گۆڕانکاری لە پڕۆسەی وەرگرتنی قوتابیان و فەرمانبەراندا بکات.
سه‌باره‌ت به هارڤارد، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز پێشتر بڵاویكردبووه‌وه، تره‌مپ له داواکارییەکەی پێشووی كه 200 ملیۆن دۆلار بوو پاشه‌كشه‌ی كردووه، به‌ڵام تره‌مپ روونیكرده‌وه، زانكۆكه ویستوویه‌تی پڕۆژه‌یه‌كی راهێنانی پیشه‌یی پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی له قه‌ره‌بووه داراییه‌كه رزگاری بێت، ئه‌ویش ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و پێیوایه سه‌ركه‌وتوو نابێت.
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و كارانه‌ی هارڤارد کردوونی "نایاسایی و قێزه‌ونن" و ده‌بوو بڕی قه‌ره‌بووه‌كه له 500 ملیۆن دۆلاریش زیاتر بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بكات زانكۆكه به دیاریكراوی چ یاسایه‌كی شكاندووه.
ئه‌م ململانێیه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ زانكۆكان پێشتریش ئه‌نجامی هه‌بووه، به‌جۆرێك زانكۆی په‌نسیلڤانیا ساڵی رابردوو ملی بۆ داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ دا و بڕیاری دا به قەدەخەکردنی به‌شداریكردنی ژنانی تره‌نسجێنده‌ر (ره‌گه‌زگۆڕاو) له پێشبڕكێ و چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی خانماندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ