ترەمپ: پەیوەندیی ئەمریکا و بەریتانیا وەک جاران نەماوە؛ ستامەر هاوکار نەبوو

03-03-2026
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی The Sunی بەریتانی رایگەیاند، پەیوەندیی مێژوویی نێوان وڵاتەکەی و بەریتانیا "وەک جاران نەماوە".
 
ترەمپ هۆکاری ساردبوونەوەی پەیوەندییەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە کییەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رەتیکردووەتەوە رێگە بە ئەمریکا بدات بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا لە قوبرس بۆ جەنگی دژی ئێران بەکاربهێنێت.
 
سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "ئەوە پتەوترین پەیوەندی بوو لە نێوان هەموواندا. بەڵام ئێستا پەیوەندیی زۆر بەهێزمان لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەورووپا هەیە"، وەک ئاماژەیەک بۆ فەرەنسا و ئەڵمانیا.
 
ترەمپ رەخنەی لە هەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گرت و گوتی: "ستامەر هاوکار نەبوو... هەرگیز باوەڕم نەدەکرد ئەوە ببینم. هەرگیز باوەڕم نەدەکرد ئەوە لە بەریتانیا ببینم. ئێمە بەریتانیامان خۆشدەوێت."
 
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لە کۆشکی سپییەوە، ترەمپ گوتیشی: "راستییەکەی جیهانێکی جیاوازە. تەنیا جۆرێکی زۆر جیاوازە لەو پەیوەندییەی کە پێشتر لەگەڵ وڵاتەکەتان هەمانبوو."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی چین لە پەکین. وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو

وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ رووداو: دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رابگیرێن

وەزارەتی دەرەوەی چین لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، داوای وەستاندنی دەستبەجێی هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، هەروەها هۆشداری لە لێکەوتە ئابوورییە جیهانییەکانی ئەم جەنگەی دا.