رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی وڵاتەکەی لە ئاستێکی "زۆر بەرزدان" و دەشڵێت، ئەمریکا خاوەنی بڕێکی "بێسنوور" لە چەکی پێشکەوتووە و دەتوانن بۆ هەمیشە بجەنگن.
سێشەممە 3-3-2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکد لە سۆشیالمیدیاکەی رایگەیاند: "کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی ئەمریکا لە ئاستی مامناوەند و سەرووی مامناوەند، هەرگیز لەم رێژە بەرزەدا نەبوون و باشتر نەبوون. وەک ئەمڕۆ پێمگوترا، ئێمە بڕێکی بێسنوورمان لەم چەکانە هەیە و دەکرێت بۆ هەمیشە و بە سەرکەوتوویی بجەنگین تەنیا بە بەکارهێنانی ئەم پێداویستییانە."
ترامپ لە بەشێکی قسەکانیدا رەخنەی تووندی لە جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی گرت و گوتی: "جۆ بایدنی خەواڵوو هەموو کات و پارەی وڵاتەکەمانی خەرج کرد بۆ ئەوەی بە سەدان ملیار دۆلار چەک بداتە ڤۆلۆدیمیر زیلێنیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. ئەو زۆر لە چەکە هەرە ئاستبەرزەکانی بە خۆڕایی بەخشی و زەحمەتی ئەوەی نەدا بە خۆی کە شوێنەکانیان پڕ بکاتەوە."
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە، لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا سوپای ئەمریکای بنیات ناوەتەوە و بەردەوامیشە لەسەر ئەو کارە، گوتیشی: "ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆگاکانی پڕە و ئامادەیە بۆ سەرکەوتنی گەورە."
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە لوتکە؛ دوای ئەوەی لە 28ی شوباتی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئێران. ترەمپ رایگەیاندووە کە لەو هێرشانەدا 49 سەرکردەی باڵای ئێرانییان کوشتووە، کە دیارترینیان عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ