ویتکۆف: ئێران 460 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە و بەشی 11 بۆمبی ئەتۆمی دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پەردەی لەسەر وردەکاریی ناو ژوورە داخراوەکانی دانوستاندن لەگەڵ ئێران لادا و رایگەیاند، تاران خاوەنی بڕێکی زۆر لە یۆرانیۆمی پیتێنراوە کە دەکرێت بە خێراییەکی بێوێنە بگۆڕدرێت بۆ چەکی ئەتۆمی.
 
رۆژی سێشەممە 03-03-2026، لە هەڤپەیڤینێک لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ویتکۆف ئاماژەی بەوە کرد، ئێران دانوستاندنەکانی بە سووربوون لەسەر "مافی رەهای خۆی" بۆ پیتاندنی هەموو سووتەمەنییە ئەتۆمییەکانی دەستی پێکردووە. 
 
لە بەرامبەردا، واشنتن بە ئێرانییەکانی راگەیاندووە، سەرۆک ترەمپ بڕوای وایە "ئێمە مافی رەهای خۆمانە بە تەواوەتی رێگریتان لێ بکەین کاتێک هێڵە سوورەکان دەبەزێنن." ویتکۆف گوتی، رەتکردنەوەی داواکارییەکانی ئەمریکا ئەوەی سەلماند کە ئامانجی تاران تەنیا پیتاندنە بۆ مەبەستی سەربازی.
 
دیپلۆماتە ئەمریکییەکە رایگەیاند، ئەوان پێشنیازی راگرتنی پیتاندنیان بۆ ماوەی 10 ساڵ خستووەتە بەردەم ئێران، بەو مەرجەی واشنتن تێچووی سووتەمەنییەکەیان بۆ دابین بکات، بەڵام تاران ئەم پێشنیازەی رەتکردووەتەوە.
 
ویتکۆف ئاشکرای کرد، دانوستاندنکارانی ئێرانی "بەبێ هیچ شەرمێک" بە فەرمی بە ئەمریکایان راگەیاندووە کە ئێستا خاوەنی 460 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراون بە رێژەی 60٪. ویتکۆف گوتی: "ئەوان زۆر باش دەزانن کە ئەم بڕە یۆرانیۆمە بەسە بۆ دروستکردنی 11 بۆمبی ئەتۆمی."
 
نێردەکەی ئەمریکا هۆشدارییەکی تەکنیکیی مەترسیداری دا و رایگەیاند، یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی 60٪ دەتوانرێت تەنیا لە ماوەی یەک هەفتە بۆ 10 رۆژدا، ئاستی پیتاندنەکەی بۆ 90٪ بەرز بکرێتەوە، کە ئەمەش ئاستی پێویستە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆشکی سپی

کۆشکی سپی: هەڕەشەکانی ئێران لە سەردەمی ترەمپ کۆتاییان دێت

کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا ئامانجە سەرەکییەکانی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا" دژی ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەڕەشە و هێرشە دڕندانەکانی ئەو وڵاتە لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا بە یەکجاری کۆتاییان دێت.