رووداو دیجیتاڵ
شایەتحاڵێک رایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز هێرشی کراوەتەسەر، دەنگی تەقینەوەی بەهێزی لێهاتووە و ئاگرێکی گەورەی لێ کەوتووەتەوە.
رۆژی سێشەممە، 03-03-2026 دانیشتوویەکی نزیک باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز رایگەیاند: "گوێم لە دوو زرمەی بەهێزبوو، دواتر دووکەڵێکی چڕ و زۆر هەستا."
ئەو شایەتحاڵە باسی ئەو ناوچەیەی ریازی کردووە کە باڵیۆزخانەی چەندین وڵاتی لێیە، لەوانەش ئەمریکا.
ئەم تەقینەوانە لە کاتێکدان، ئێران بە چڕی هێرش دەکاتە سەر پایتەخت و وڵاتەکانی کەنداو. ئەمەش دوای ئەوەی، ئیسرائیل و ئەمریکا بە هاوبەشی چەند زنجیرە هێرشێکی ئاسمانیی گەورەیان بۆ سەر تاران و ناوچەکانی دیکەی ئێران دەستپێکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ