کەناڵە ئاسمانییەکانی ئێران لەسەر مانگە دەستکردەکانی هۆتبێرد و عەرەبسات سڕانەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرجەم کەناڵە ئاسمانییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر هەردوو مانگی دەستکردی (Arabsat) و (Hotbird) سڕانەوە و پەخشیان وەستا.

ئەم رووداوە لە کاژێر 01:57 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاداری 2026 بە کاتی تاران بوو، کە دەکاتە کاژێر 01:27 خولەکی دوای نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر.

ئێران چەند کەناڵێکی دیاری وەک کەناڵی هەواڵ، کەناڵەکانی یەک و دوو و سێی هەیە.

ئێران کەناڵی بە زمانەکانی دیکەش هەیە، دیارترینیان پرێس تی ڤی بە ئینگلیزی و عالەمن بە عەرەبی. جگە لەوە، ئێران دەیان کەناڵی دیکەشی هەیە کە بەشی زۆریان کەناڵی پارێزگاکانن. 

لە رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026 هێرشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکردووە. ئێرانیش هەمان رۆژ دەستی بە وەڵامدانەوە کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ئەکسیۆس دەڵێت ترەمپ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کردووە

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کردووە. ئەکسیۆس دەڵێ، "ئامانجی ئەم پەیوەندییانە تاوتوێکردنی جەنگی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران و هەنگاوەکانی داهاتووی ئەم ململانێیە بووە."