کەنەدا پێناسی گومرگیی 25٪ـی بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێکی ئەمریکی سەپاند

03-04-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەنەدا دەڵێت، پێناسی گومرگیی 25٪ بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێکی ئەمریکی دەسەپێنن، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیهاندا سەپاند.
 
رۆژی پێنجشەممە 03-04-2025 مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا رایگەیاند: "پێناسی گومرگی 25٪ بەسەر هەموو ئەو ئۆتۆمبێلە ئەمریکییانە دەسەپێنرێت کە بەشێک نین لە رێککەوتننامەی CUSMA."
 
رێککەوتننامەی CUSMA رێککەوتننامەیەکی بازرگانیی ئازادە کە لە نێوان ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا واژۆکراوە.
 
تاوەکو ئێستا دیار نییە سەدا چەندی ئۆتۆمبێلە هەناردەکراوەکانی ئەمریکا بۆ کەنەدا زیانیان بەردەکەوێت.
 
لە بڕیارەکەی ئەمریکا کە دوێنی ترەمپ رایگەیاند، بەشێکی زۆری بەرهەمە هەناردەکراوەکانی کەنەدا بۆ ئەمریکا بەشێکن لەو رێککەوتننامەیە، بۆیە زیانیان بەرناکەوێت. 
 
سەرەڕای ئەو لێبووردنە، کەنەدا کە گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی ئەمریکایە، زیانی لە بەرهەمەکانی ئاسن، ئەلەمنیۆم و ئۆتۆمبێل بەردەکەوێت.
 
کارنی گوتی، جەنگە بازرگانییەکەی ترەمپ، ئابووریی جیهان "تێکدەدات."
 
ئەو هەروەها گوتی: "ئەو سیستمە بازرگانییەی کە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانەوە هەیە و تێیدا کەنەدا پشت بە ئەمریکا دەبەستێت، ئیدی بەسەرچوو."
 
کارنی و ترەمپ هەفتەی رابردوو لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کرد و رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە واشنتن و ئۆتاوا دەبێت دوای هەڵبژاردنەکانی 28ی نیسانی کەنەدا، دانوستاندن لەسەر داهاتووی بازرگانیی دووقۆڵی بکەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنەکە ئاداری 2024ـە.

سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبکات

لینزی گرام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا داوای دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس و حیزبوڵڵا کرد ئەگەر چەک نەکرێن. هاوکات بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی سەرقاڵی جێگیرکردن و پتەوکردنی دەسەڵاتەکەیەتی لە کەرتی غەززە.