رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، بە کەمێک کاتی زیاتر دەتوانن بە ئاسانی تەنگەی هورمز بکەنەوە و دەست بەسەر نەوتەکەدا بگرن، دەشڵێت: "ئەمە دەبێتە کانییەکی هەڵقوڵاوی نەوت بۆ هەموو جیهان."
رۆژی هەینی 3ـی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا سەبارەت بە داخرانی تەنگەی هورمز و پەککەوتنی هاتووچۆی کەشتییەکان رایگەیاند: "بە کەمێک کاتی زیاتر، دەتوانین بە ئاسانی تەنگەی هورمز بکەینەوە، نەوتەکە ببەین و سامانێکی زۆر کۆبکەینەوە."
سەرۆکی ئەمریکا گەشبینی خۆی نیشاندا، کە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو رێڕۆ ئاوییە ستراتیژییە و دەستگرتن بەسەر سەرچاوەکانی وزەدا، دەرەنجامێکی گەورەی بۆ ئابووری جیهان دەبێت و گوتی: "ئەمە دەبێتە کانییەکی هەڵقوڵاوی نەوت بۆ هەموو جیهان."
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، کە هاتووچۆ لە تەنگەی هورمز بەهۆی جەنگەوە نێوان واشنتن و تاران پەکیکەوتووە و نرخەکانی وزە لە بازاڕەکاندا ناسەقامگیرن.
تەنگەی هورمز لە کاتی ئاساییدا نزیکەی 20٪ی نەوتی خاو و گازی سرووشتیی شلی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ