بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە سەرۆکی مەکسیک

03-06-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
کلاودیا سەینباومی، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان دەبێتە سەرۆکی داهاتووی مەکسیک
کلاودیا سەینباومی، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان دەبێتە سەرۆکی داهاتووی مەکسیک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوێنێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی مەکسیک بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە. 
 
کلاودیا سەینباومی ناوی ئەو ژنەیە کە بەپێی ئەنجامەکان بووەتە لەپێش رکابەرەکانییەتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی مەکسیک. دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان لایەنگرانی بۆ دەربڕینی دڵخۆشیان هاتنە سەر شەقامەکان. 
 
سۆنیا فلۆرێس، هاووڵاتییەکی مەکسیکییە و دەڵێت: "هەست بە شانازییەکی زۆر زۆر دەکەم و هیوادارم رێز لە هەڵبژاردنەکە بگیرێت. هەرچەندە کاژێر هەشتی بەیانی چوومە دەنگدان، بەڵام کاتێک گەیشتم، خەڵکێکی زۆری لێبوو. هەموو مەکسیک بەم جۆشەوە بەشداری هەڵبژاردنی کرد." 
 
رۆژی یەکشەممە (02ـی حوزەیرانی 2024) هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی مەکسیک بەڕێوەچوو. سەینباوم بەربژێری پارتی مۆرینای چەپڕۆ، پارتی سەوز و پارتی کاری وڵاتەکەی بوو.
 
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان سەینباوم 60%ـی دەنگەکان، غالڤێز 30% و ئەلڤارێزیش 10%ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا. 
 
بەشێک لە دەنگدەران دڵخۆشن کە بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە سەرۆکیان. ساندرا ریڤێرا، یەکێکە لەو دەنگدەرانە و گوتی: "بیرۆکەی دەرفەت دان بە ژنانم پێ گرنگە؛ چونکە هەموو کات بۆ ئەو پۆستانە، پیاوان هەڵبژێردرا بوون. پێشتر گرنگ نەبوو کامیان باشترە، هەموو کات ویستەکە بۆ پیاوان بوو. پێموایە ئەمە جیاوازییەکی گەورە و گرنگە کە ژنێک ببێتە سەرۆکی وڵاتەکەمان." 
 
مەکسیکییەکان نزیکەی 20 هەزار بەرپرسی دیکە، لەوانە شارەوانی ویلایەتەکان و ئەنجوومەنی پیرانیان هەڵبژارد؛ کە 70 هەزار بەربژێر رکابەریی لەسەر دەکەن.
 
1ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ سەرۆکی هەڵبژێردراو بۆ ماوەی شەش ساڵ دەستبەکار دەبێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.