رووداو دیجیتاڵ
لە پەرلەمانی ئەڵمانیا هەوڵێک هەیە بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان. پارتی چەپەکانی ئەڵمانیا هەڵمەتەکەی دەستپێکردووە بۆئەوەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان و لەنێویاندا هەڵەبجەش بە جینۆساید بناسێندرێت.
هێلین ئەڤریم سۆمەر، کە ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیایە سەرکێشیی ئەو هەوڵە دەکات. هێلین ناوی یەکەمی کوردی، دووەمی تورکی و سێیەمی ئەڵمانییە و لە تەمەنی 28 ساڵیدا بووە پەرلەمانتار لە هەرێمی بەرلین و لە ساڵی 2017ـەوە ئەو لە پەرلەمانی ئەڵمانیایە.
هێلین لە ئۆفیسەکەی گوێ بۆ هەموو ئەو دەنگانە دەگرێت کە پرسیار، مژار یان بەدواداچوونێکیان هەبێت. ئەو دەزانێت دەنگدەرەکان چەند بۆ سیاسییەکان گرنگ.
لەنێو دەسەڵاتی یاسادانانی ئەو وڵاتە، هێلین کە خۆی بووکی ئەڵمانە، پەرلەمانتارێکی پڕ وزە و جووڵەیە. ئەو بە رووداوی گوت، "وەکو منداڵێکی کۆچبەر لە تەمەنی 9 ساڵیدا.. هاتمە ئەڵمانیا."
هێلین کە بە چاوی پڕ رۆندکەوە باسی وێنەی عومەری خاوەر و هاونیشتمانیانی هەڵەبجە دەکات، پێشنیازی پرۆژەیاسایەکی لە پەرلەمانی ئەڵمانیا کردووە تاوەکو ئەنفال بە جینۆساید بناسێندرێت.
هێلین گوتی، "70٪ـی پرۆگرامی چەکی کیمیایی سەدام حوسێن لەلایەن کۆمپانیا ئەڵمانییەکانەوە دابین دەکران، لەبەر ئەوە دەبێت بەر لە هەموو کەس پەرلەمان و حکومەتی ئەڵمانیا ئەو رووداوە بە جینۆساید بناسێنن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ