لە هێرشێکی بەرفراوانی ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری جنین 8 فەلەستینی کوژران

03-07-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل بۆ سەر جنین. وێنە: AFP
ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل بۆ سەر جنین. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و سەرباز دەستی بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر شاری جنین لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین کرد و 8 هاووڵاتیی فەلەستینی کوژران. 
 
ئەم هێرشە کە سوپای ئیسرائیل بە "هەوڵێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ناوی دەبات" گەورەترین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمساڵە و تێیدا بلدۆزەر، زرێپۆش و درۆن بەکاردەهێنرێن. 
 
ژمارەیەک چەکداری دەمامکداری فەلەستینی و هاووڵاتیی دیکەی فەلەستینیش رووبەڕووی هێزەکانی ئیسرائیل وەستانەوە. 
 
ئێلی کۆهن، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە رۆژنامەڤانانی گوت، "ئێمە بە هێزێکی گەورەوە لە مۆڵگەی تیرۆرستانی جنین دەدەین."
 
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند، 8 کەس کوژراون و "ژمارەیەک خانوو و شوێن بۆردوومانکراون. دووکەڵ لە هەموو شوێنێک بەرزدەبێتەوە."
 

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێزەکانیان "ناوەندێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی" بە ئامانجکردووە کە شوێنی فەرماندەیی هێزی چەکداری "لیوای جنین" بووە. 
 
ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فەڵەستینە کە مەحموود عەباس سەرکردایەتیی دەکات. 
 
سوپای ئیسرائیل گوتی، شوێنێکی "چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاریی"، کۆگایەکی چەک و حەشارگەیەکی ئەو کەسانەی بە ئامانجکردووە کە گوایە لەم چەند مانگەی رابردوودا هێرشیانکردووەتە سەر ئیسرائیل. 
 
نەتەوەیەکگرتووەکانیش هەوڵەکانی خستوەتەگەڕ بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئارامی. 
 
تۆر وێنسلاند، نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هاوئاهەنگییدایە بۆ ئەوەی دۆخەکە هێور بکاتەوە. 
 
وێنسلاند لە تویتەر نووسی، "ئەو دۆخەی ئێستای کەرتی رۆژئاوا زۆر مەترسیدارە و دوای چەندین مانگ لە زیادبوونی گرژییەکان دێت". 
 
نێردەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی، پێویستە هاووڵاتییانی سڤیل پارێزراو بن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست