کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی بە بێجامە پەمەییەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاند

03-07-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشێکی فراوان کرایە نانسی مێیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئەوەش دوای ئەوەی بە بێجامەیەکی پەمەیی دەرکەوت و بە درێژایی شەوەکە چەندین پۆستی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد.
 
رۆژی سێشەممە، ئەو ئەندامە کۆمارییە زنجیرەیەک ڤیدیۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا بە بێجامەیەکی پەمەیی و سپییەوە بە ئۆتۆمبێل گەشت بۆ واشنتن دی سی دەکات، بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای باج و خەرجییەکانی ئەمریکا بدات کە ترەمپ خۆی بە "پڕۆژەیاسا گەورە و جوانەکەی" ناوی دەبات.
 
مێیس گوتی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دی سی و گەڕانەوەی هەڵوەشاونەتەوە، بۆیە هەوڵی داوە بە رێگەی وشکانیدا بڕوات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویبکاتەوە. 
 
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، بە بێجامەیەکەوە دەچێتە فرۆشگەیەک و گوێ لە گۆرانییەک دەگرێت.
 
هەروەها لە پۆستێکی دیکەیدا دەرکەوتووە کە سێ قووتوو خواردنەوەی وزەبەخشی کڕیوە و سەگەکەیشی لەباوەش کردووە.
 
یەکێکی دیکە لە پۆستەکانی مێیس نیشانی دەدات کە چووەتە چێشتخانەیەک و نووسیویەتی، "سوپاس بۆ کارکردنی ماندوونەناسانە و گەرمهێشتنەوەی قاوەکە. ئێمە لەبیرمان نەکردووە لە کوێوە هاتووین. ئێستا بەرەو واشنتن دی سی بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسا گەورە و جوانەکە لە رێگاوەین."
 
بەڵام بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گشتی سەرسام نەبوون بەم کارەی مێیس.
 
کەسێک نووسیویەتی: "گەشتەکەی نانسی مێیس بۆ واشنتن هەڵوەشایەوە، بۆیە ڤانێکی بە شۆفێرەوە بەکرێ گرت، پێجامەکەی لەبەرکرد و کارمەندێکی داماویشی ناچارکرد بە درێژایی رێگەکە وێنەی بگرێت بۆ ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوبانگ پەیدا بکات. هەمووشی بە پارەی باجدەران. قێزەونە."
 
یەکێکی دیکە پرسیاری کردووە: "تەنیا 8 کاژێر رێگەیە لە چارڵستنەوە بۆ واشنتن. بۆچی وا نیشانی دەدات کە ئەمە گەشتێکی زۆر گەورە و دوورودرێژە؟"
 
بەکارهێنەرێکی دیکە نووسیویەتی: "ئەم ژنە چییەتی؟ ئەم ڤیدیۆیانە چین کە تێیدا بە بێجامەیەکەوە دەردەکەوێت؟ کێ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ بەڕێوەدەبات؟ ئەمە کارێکی شێتانە و ناشایستەیە بۆ ئەندامێکی کۆنگرێس."
 
کەسێکی دیکە دەڵێت: "زۆر زیادەڕۆیی دەکات. جلێکی شایستە لەبەر بکە و بگەڕێوە سەر کارەکەت."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەیمس دەیڤد ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا

ڤانس: ئێران دەبێتە یەکەم پارچەی دۆمینە لە پێشبڕکێی وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، ئێران دەبێتە "یەکەم دۆمینە" لە پێشبڕکێی وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی. ڤانس تیۆریی (دۆمینە)ی سەردەمی جەنگی ساردی بەکارهێنا بۆ پاساودان بە جەنگی دژی ئێران و رایگەیاند، شکستهێنان لە راگرتنی خواستە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، دەبێتە هۆی ئەوەی وڵاتانی دیکەش بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە بن