پووتین: ئەمڕۆ بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ترەمپ دەکەم

03-07-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەڵێ، رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسە دەکات. 
 
پووتین لە سەردانێکیدا بۆ پێشانگەیەکی مۆسکۆ، بە رۆژنامەڤانانی گوت: "ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا قسە دەکەم."
 
لەوکاتەوەی ترەمپ لە 20-1-2025ەوە وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربووەتەوە، دوو سەرۆکەکە لە پەیوەندیدان و مژاری سەرەکی پەیوەندییەکانیشیان جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینایە. 
 
پووتین باسی ئەوەی نەکرد لەگەڵ ترەمپ لەسەر چ گفتوگۆ دەکەن.
 
هەرچەندە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا بەردەوامە، بەڵام دوو سەرۆکەکە بەم دواییانە پەسنی یەکدییان کردووە.
 
هەفتەی پێشوو، پووتین گوتی، "رێزی زۆر"ـی بۆ ترەمپ هەیە و پەیوەندییەکانی رووسیا و ئەمریکا بەرەوپێش دەچن. لە وەڵامدا ترەمپ گوتی، قسەکانی پووتین "زۆر جوان" بوون.
 
دوایین پەیوەندیی تەلەفۆنیی ترەمپ و پووتین رۆژی 14-06-2025 بوو. دوو سەرۆکەکە باسی جەنگی ئۆکراینا، دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جەنگی ئێران و ئیسرائیلیان کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.