پاسێک لە چین خۆی بەنێو خەڵدا دەکات و 11 کەس دەکوژێت

03-09-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە چین پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان لەبەردەم قوتابخانەیەک خۆی بەنێو خەڵکدا کرد و لە ئەنجامدا 11 کەس گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان قوتابین؛ 13 دیکەش لە رووداوەکەدا برینداربوون.
 
رووداوەکە لەبەردەم قوتابخانەیەکی شاری شاندۆنگ روویدا، پاسەکە خۆی بەنێو کۆمەڵەیەک قوتابی و دایکان و باوکاندا کردووە کە لەسەر شۆستەیەک وەستابوون. 
 
ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن کە ژمارەیەک منداڵ بە جلوبەرگی خوێناوییەوە لەسەر شۆستەکە کەوتوون و دایک و باوکیان بە هانایانەوە دەچن. 
 
شوفێری پاسەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
 
ئەم هەفتەیە ساڵی نوێی خوێندن لە زۆربەی قوتابخانە حکومییەکانی چین دەستیپێکرد. 
 
تەممووزی ئەم ساڵیش لە شاری چانگشای ئەو وڵاتە ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو خەڵکدا کرد و هەشت کەسی کوشت و پێنجی دیکەی بریندارکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.