کیێڤ و مۆسکۆ بە سەدان درۆن و مووشەک هێرشیان کردە سەر یەکدی

03-09-2024
تەنیا ئەحمەد
لە سێ ناوچەی کیێڤ دەنگی تەقینەوەی بەرز بیستراوە
لە سێ ناوچەی کیێڤ دەنگی تەقینەوەی بەرز بیستراوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە یەکەم رۆژی کردنەوەی قوتابخانەکان، منداڵانی قوتابخانەیەکی کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بە دڵشکاوی گەڕانەوە؛ لەبەرئەوەی  سوپای رووسیا لە رێگەی مووشەکی کرووز، بالیستی و درۆنەوە هێرشی کردە سەر شارەکە.
 
ئۆلێنا، دانیشتووی کیێڤە و دایکی قوتابیێکە، دەڵێ "لە بەیانیی زووەوە گوێمان لە تەقینەوەی گەورە بوو، منداڵەکەشم ترسا؛ هەموومان خۆمان حەشاردا. هیواداربووم ئەمڕۆ کچەکەم دەست بە خوێندن بکات؛ یەکەم رۆژی قوتابخانە بوو و گوڵم بۆی کڕیبوو."
 
ڤیتاڵی کلیچکۆ، شارەداری کیێڤ دەڵێت، لە سێ ناوچەی شارەکە دەنگی تەقینەوەی بەرز بیستراوە.
 
ئۆلێنا گوتیشی "کەمێک تووڕەم، بەڵام پێموایە بەرگە دەگرین و منداڵەکانیشمان بەهێزتر دەبن. ئەم جەنگە نابێتە تراژیدیا بۆ منداڵەکانمان، بەڵکو دەبێت ئەزموونی بکەن و تێیبپەڕێنن."
 
وەزارەتی بەرگریی رووسیاش بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی 158 درۆنی ئۆکراینای خستووەتەوە خوارەوە کە دووانیان لە ئاسمانی مۆسکۆی پایتەخت بوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت