پووتین: ئەگەر ئامادەکاریی باش بکرێت ئامادەم زیلینسکی ببینم

03-09-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی رووسیا لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ چین رایگەیاند، ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی ئوکراینا بکات بەو مەرجەی سەردانی مۆسکۆ بکات. هاوکات، پووتین جەختی کردەوە، هێزەکانی رووسیا "لە هەموو بەرەکانی شەڕدا پێشڕەوی دەکەن" و هەڕەشەی بەردەوامیدان بە شەڕی لە ئوکراینا کرد، ئەمە ئەگەر رێککەوتنێکی ئاشتی بەدەست نەهات.
 
پووتین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە پەکین، پاش بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لووتکەی SCOـی تیانجین و رێوڕەسمی 80 ساڵەی کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی گوتی: "لەسەر کۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسکی، هەرگیز ئەگەری ئەو کۆبوونەوەیەم رەتنەکردووەتەوە. بەڵام ئایا هیچ مانایەکی هەیە؟ با بزانین."
 
سەرۆکی رووسیا مەرجی بۆ کۆبوونەوەکە دانا و رایگەیاند، ئەگەر بڕیارە ئۆکراینا پێشکەوتنێک بەدەستبهێنێت، پێویستە یاسای سەربازی هەڵبوشێنێتەوە، هەڵبژاردن و گشتپرسییەک لەسەر پرسی خاکەکان بکات. 
 
رووسیا لە ساڵی 2022ـدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە چوار هەرێمی ئوکراینای خستووەتە سەر خاکی خۆی، بەڵام کیێڤ و زۆربەی وڵاتانی رۆژاوا ئەو بانگەشەیەیان وەک دەستدرێژییەکی نایاسایی و "جەنگێکی داگیرکاری" رەتکردووەتەوە.
 
پووتین ئاماژەی بەوەدا، "پێم وایە رووناکییەک لە کۆتایی توونێلەکەدا هەیە،" بەڵام گوتی: "با بزانین دۆخەکە چۆن گەشە دەکات. ئەگەر نا، ئەوا ناچار دەبین هەموو ئەرکەکانمان بە شێوەیەکی سەربازی چارەسەر بکەین."
 
ئەم لێدوانانەی پووتین لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پووتین لە ئەلاسکا رایگەیاند، رەنگە کۆبوونەوەیەکەی سێقۆڵی لەنێوان پووتین، زیلینکسی و خۆی رووبدات و هەوڵی نێوەندگیری بۆ چارەسەری ئاشتی دەدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە