پلانی نوێی ئێرلەندا بۆ گەڕانەوەی پەنابەران کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە؛ '10 هەزار یۆرۆ بۆ هەر خێزانێک'

04-10-2025
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک کۆچبەر. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە
ژمارەیەک کۆچبەر. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئێرلەندا پلانێکی نوێی راگەیاندووە بە مەبەستی هاندانی ئەو خێزانە کۆچبەرانەی داوای مافی پەنابەرییان کردووە بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ وڵاتەکانیان، لە بەرامبەردا بڕی 10 هەزار یۆرۆیان پێدەدرێت. ئەم بڕیارە لەلایەن جیم ئۆو کالاگەن، وەزیری دادی ئێرلەنداوە واژۆی لەسەر کراوە، بەڵام دەستبەجێ رووبەڕووی رەخنەی تووندی ئۆپۆزیسیۆن بووەتەوە.
 
وردەکاریی پلانە نوێیەکە
 
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، هەر خێزانێکی پەنابەر کە بڕیاری گەڕانەوە بدات، بڕی 10 هەزار یۆرۆی پێدەدرێت، لە کاتێکدا پێشتر ئەو بڕە تەنها 2000 یۆرۆ بوو. هەروەها بڕی پارەی دیاریکراو بۆ هەر تاکە کەسێک لە 1200 یۆرۆوە بۆ 2500 یۆرۆ بەرزکراوەتەوە.
 
پلانەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تاوەکو 5 رۆژ پێش دەرچوونی بڕیارەکە داواکاریی پەنابەرییان پێشکێش کردبوو.
 
کاردانەوەی ئۆپۆزیسیۆن
 
سۆسیال دیموکراتەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە تووندی رەخنە لە بڕیارەکە دەگرن و بە "دژایەتیی کۆچبەران" و "پێچەوانەی یاسا و پەیمانە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافی پەنابەران" ناوی دەبەن. ئەوان دەپرسن، "چۆن کەسێک کە بۆ پاراستنی ژیانی داوای پەنابەریی کردووە، دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ هەمان ئەو وڵاتەی لێی هەڵاتووە؟"
 
بەرگریی حکومەت و رەخنە نێودەوڵەتییەکان
 
لای خۆیەوە مایکل مارتن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بەرگری لە بڕیارەکەی وەزیری داد دەکات و دەڵێت، "حکومەت دەیەوێت دەستی یارمەتی بۆ ئەو کەسانە درێژ بکات کە خوازیارن ئێرلەندا بەجێبهێڵن."
 
ئەم هەنگاوەی ئێرلەندا لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا یەکێتیی ئەورووپا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ رەخنەی زۆریان لە مامەڵەی تووندی ئەو وڵاتە لەگەڵ کۆچبەران و پەنابەران گرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە