رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، کار لەگەڵ سەرکردەکانی ئێستای ڤەنزوێلا دەکەن بۆ ئەوەی بڕیاری دروست بدەن. دەشڵێت، "ئەگەر بڕیاری دروست نەدەن، چەندین ئامرازی گوشارمان لەبەردەستن لە دژیان".
رۆژی یەکشەممە، 4ی کانوونی دووەمی 2025، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئەمریکا ئامادەیە لەگەڵ ئەو سەرکردانەی ڤەنزوێلا کار بکات کە ماونەتەوە بۆ ئەوەی "بڕیاری دروست بدەن".
روبیۆ دەشڵێت، "ئێمە بە گوێرەی کاری سەرکردەکانی ڤەنزوێلا بڕیار دەدەین و چاوەڕێ دەکەین بزانین چی دەکەن". ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەگەر بڕیاری دروست نەدەن، ئەوا ئەمریکا چەندین ئامرازی گوشاری لەدەستە لە دژیان".
دوێنێ ئەمریکا هێرشیکردە سەر ڤەنزوێلا و نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوژینەکەی رفاند.
دوای دەستگیرکردنیشیان سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەن دەست بەکارکردن بکەن لەگەڵ بەرپرسانی ڤەنزوێلا و وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی ئەو وڵاتەدا بکەن.
ژمارەیەک وڵاتی رۆژئاوا، لەوانە ئیسرائیل پاڵپشتییان بۆ کارەکەی ئەمریکا پێشانداوە و ژمارەیەک وڵاتی دیکەش، لەوانە ئیسپانیا سەرکۆنەیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ