کەشتیوانە بە رەچەڵەک مهابادییەکەی ناسا دوای شەش مانگ لە بۆشایی ئاسمان دەگەڕێتەوە سەر زەوی

04-03-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سێ کەشتیوانی ئەمریکی و کەشتیوانێکی رووسی بەرەو وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان (ISS) بەڕێکەوتن، کەشتیوانەکان بە مووشەکی فالکۆن 9ی ئیلۆن مەسک، دوای دوو جار دواخستنی گەشتەکەیان، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە، ئەمڕۆ بەرەو ئەو وێستگەیەی بۆشایی ئاسمان بەڕێکەوتن.
 
کاژێر 06:53ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 04-03-2024 بە کاتی هەولێر ماتیو دۆمەنیک، مایکڵ بارات و جنێت ئێپس لە ئاژانسی ناسا و ئەلێکزاندەر گرێبنکن لە ئاژانسی رۆسکۆسمۆسی رووسی، بە مووشەکی فالکۆن 9ی سپەیس ئێکس بەڕێکەوتن و دوای نزیکەی 16 کاژێر دەگەنە وێستگەکە، کە لە بەرزیی 420 کیلۆمەتر لەسەر زەوییەوەیە.
 
کەشتیوانە مهابادییەکە هەفتەیەک راهێنان بە چوار کەشتیوانەکە دەکات
 
چوار کەشتیوانە نوێیەکەی ناسا شەش مانگ لە وێستگەکەدا دەمێننەوە و شوێنی چوار کەشتیوانی نێو وێستگەکە، کە نزیکەی شەش مانگ پێش ئێستا گەیشتنە ئەو وێستگەیە، دەگرنەوە.
 
یەکێک لەو کەشتیوانانەی دەگەڕێتەوە، یاسەمین موقبیلی، کەشتیوانێکی بە رەچەڵەک خەڵکی مهابادە لە ناسا. لەکاتی گەیشتنی کەشتیوانە نوێییەکان، یاسەمین پێشوازییان لێدەکات و دوای نزیکەی هەفتەیەک لە رادەستکردن و راهێنانی کەشتیوانە نوێییەکان، موقبیلی، تەمەن 40 ساڵ و دایکی دوو منداڵ، بڕیارە لە رۆژی جیهانیی ئافرەتاندا، کە 8ی مارسە، بەرەو زەوی بگەڕێتەوە.
 
هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن، یاسەمین کوردە و خەڵکی مهابادە، بەڵام تائێستا ئەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، چونکە دەکرێت خەڵکی مهابادی ئەسفەهان بێت.
 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێكس، موقبیلی نووسیویەتی، "بەڕاستی بڕوا ناکەم وا خەریکە ئەم سەرکەشییەم کۆتایی دێت. لەو کاتەوە کە کچێکی بچووک بووم، خەونم بەمەوە دەبینی."
 
رۆژی 26ی ئابی 2023 ئاژانسی نیشتمانیی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا - ناسا، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سپەیس ئێکس، لە رێگەی مووشەکێکی فالکۆن 9 و کەپسوولی دراگۆنەوە، یاسەمین و سێ هاوکاری رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد. یاسەمین موقبیلی کە سەرکردایەتیی گەشتەکەی دەکرد، تەنیا کەشتیوانی ناسا و ئەمریکی بوو لەنێو گرووپەکەدا.
 
ئاندرێس مۆرگنسن لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپی، ساتۆشی فوروکاوا لە ئاژانسی بۆشایی جاکسای ژاپۆنی و کۆنستانتین بۆریسۆڤ، لە ئاژانسی رۆسکۆسمۆسی رووسی یاوەری یاسەمین بوون.
 
لەکاتی گەڕانەوەشیاندا، ئەو چوار کەشتیوانە پێکەوە دەگەڕێنەوە.
 
یاسەمین موقبیلی لە 24ی حوزەیرانی 1983 لە شارۆچکەی باد نوهایمی ئەڵمانیا لەدایکبووە؛ کەشتیوانێکی ناسایە و دەرچووی پەیمانگەی تەکنەلۆژیای مەسەچووسێتسی ئەمریکایە. دایک و باوکی فریشتە و کامی موقبیلین، لەدوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 چوونە ئەڵمانیا و دواتریش چوونە ئەمریکا. موقبیلی لە ساڵی 2005 لە هێزی دەریایی ئەمریکا وەرگیرا و دواتریش راهێنانی کرد تاوەکو ببێتە فڕۆکەوانی سەربازی.
 
تاوەکو ساڵی 2019 یاسەمین ئەزموونی زیاتر لە دوو هەزار کاژێر فڕۆکەوانی و 150 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی هەبووە، لەنێویشیان ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە ئەفغانستان.
 
لە ماوەی شەش مانگی بۆشایی ئاسماندا، موقبیلی و هاوکارەکانی کاریان لەسەر 200 لێکۆڵینەوەی زانستی کرد، لەوانە لێکۆڵینەوە لە گەشەی باکتریا لەسەر رووکاری پۆڵا ، لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی نەبوونی هێزی راکێشان لەسەر خەوی مرۆڤ، و کۆمەڵێک لێکۆڵینەوە لەسەر کاریگەری سایکۆلۆژی و فیزیکی بەسەربردنی کات لە بۆشایی ئاسمان لەسەر گەردوونناسەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە