بۆچی میزی نەهەنگ بۆ زیندەوەرانی دەریایی گرنگە؟

04-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە نێو هەموو زیندەوەرانی نێو دەریا و زەریادا، ئەو بوونەوەرەی لە یەک کاتدا سامناک و سەرسوڕهێنەریشە، نەهەنگە. هەرچەندە لانیکەم 90 جۆرە نەهەنگ لە سەرانسەری زەریاکانی جیهاندا هەن، زیندەناس و ژینگەناسەکان تاوەکو ئێستا توانیویانە لە ژیانی بەشێکی کەمیان بکۆڵنەوە. 
 
هێشتا زۆرمان ماوە بگەینە تێگەیشتنێکی تەواو لە رۆڵ و سوودی ئەو گیانەوەرە زەبەلاحە بۆ ژینگەی ئاوی و زەویش بە گشتی.
 
بەڵام زانایان هەنگاوێکی گرنگیان بەو ئاراستەیەدا ناوە و لە لێکۆڵینەوەیەکدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە میزی نەهەنگ بۆ زیندوومانەوەی زیندەوەرە ئاوییەکانی دیکە، گرنگ و پێویستە. 
 
هەر نەهەنگێک دەتوانێت رۆژانە 950 لیتر میز بکات. ئەو پاشەڕۆیە سوودی زۆری هەیە. 
 
نەهەنگی بالینی، کە جۆرێکی بێددانە، بە بڵاوکردنەوەی میزەکەی لە شوێنە جیاجیاکان، یارمەتی پیتاندن و دەوڵەمەندکردنی ئەو ئاوانەی کە مادە خۆراکییەکانی تێدا کەمە دەدات، بەو شێوەیە، نەهەنگەکان رۆڵێکی گرنگ لە سوڕی مادە خۆراکییەکانی نێو زەریادا دەبینن. 
 
نەهەنگەکان بە گەشتکردن لە شوێنی دەوڵەمەند بە مادە خۆراکی بۆ شوێنە کەم مادە خۆراکەکان، لە رێگەی میزەوە نایترۆجین و مادە خۆراکییەکانی دیکە بە نێو مەودای فراوانی زەریادا بڵاودەکەنەوە. 
 
ئەو مادە خۆراکییانە یارمەتیی گەشەکردنی رووەکە دەریاییەکان دەدەن کە خۆراکێکی سەرەکیی زیندەوەرە ئاوییەکانن و رۆڵێکی گرنگ لە لەسووڕدانەوەی دوانۆکسیدی کاربۆندا دەبینن، چونکە ساڵانە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی 18 هەزار و 180 تۆن دوانۆکسیدی کاربۆن لەنێو هەوادا. 
 
کەمبوونەوەی ژمارەی نەهەنگەکان بەهۆی راوکردنیان، بووەتە هۆی پەککەوتنی ئەم سووڕە سرووشتییەی ماددە خۆراکەکان.
ئەم لێکۆڵینەوەیە پێشانیدەدات کە پاراستنی نەهەنگەکان بۆ ژیانی ژێر دەریا و سەر زەویش گرنگە. 
 
لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری زانستیی Nature Communications بڵاوکراوەتەوە کە لە شارەکانی لەندەن، بەرلین، نیویۆرک و شەنگهای نووسینگەی هەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا