پووتین: هیوادارم پێویستمان بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم نەبێت

04-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی رووسیا دەڵێت، هێز و سەرچاوەی پێویستیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی جەنگی ئۆکراینا، بەو جۆرەی ئەوان دەیانەوێت تەواوی بکەن. لەبارەی چەکی ئەتۆمیش دەڵێت، "هیوادارم پێویستمان پێی نەبێت."
 
رۆژی یەکشەممە، 05-04-2025، ڤلادیمیر پووتین رایگەیاند، رووسیا هێز و سەرچاوەی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی "ئۆپەراسیۆنی ئۆکراینا" تەواو بکات، بەوجۆرەی رووسیا دەیەوێت.
 
تەلەفزیۆنی فەرمیی رووسیا کورتە فیلمێکی لەسەر 25 ساڵەی سەرکردایەتیی پووتینەوە پەخشکرد، پووتین لەلایەن رۆژنامەڤانێکەوە پرسیاری "ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی"ـی لێکرا و گوتی: "ئەوان ویستیان دنەمان بدەن بۆ ئەوەی هەڵە بکەین. هیچ پێویستییەک بۆ بەکارهێنانی ئەو چەکانە نەبووە و هیوادارم پێویستمان پێیان نەبێت."
 
لە شوباتی 2022 بە فەرمانی پووتین هەزاران سەربازی رووسی چوونە نێو خاکی ئۆکراینا و جەنگ دەستیپێکرد، لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە، ئەوە گەورەترین شەڕ و تەنگژەی ئەورووپایە روویدابێت.
 
سەدان هەزار سەرباز لە هەردوولا کوژراون و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار گوتوویەتی ئەو دەیەوێت ئەو "گۆمە خوێنە" رابگرێت؛ ئیدارەکەشی چەند جارێک وەک نێوەندگیرێک لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ کاریان کردووە.
 
چەندین هەفتەیە ترەمپ بێزاریی خۆی لە نەگەیشتنە ئەنجامی رووسیا و ئۆکراینا دەربڕیوە، کرێملین دەڵێت، جەنگەکە بە رادەیەک ئاڵۆزە کە ئەو بەرەوپێشچوونەی واشنتن دەیەوێت "زەحمەتە."
 
ترەمپ هۆشداریداوە، لەوانەیە ئەو تەنگژە سەر بۆ "جەنگی سێیەمی جیهانی" بکێشێت. لەلایەکی دیکە، ویڵیەم بێرنز، بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی (سی ئای ئەی) رایگەیاند: "مەترسییەکی گەورە هەبوو کە لە کۆتایی 2022 رووسیا چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت"، بەڵام کرێملین رەتیکردەوە. 
 
ئێستا رووسیا نزیکەی پێنجیەکی خاکی ئۆکراینای بەدەستەوەیە، بەڵام کیێڤ کۆڵی نەداوە و لە شەڕکردن بەردەوامە.  
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AA/ Kyle Mazza

ترەمپ بۆ رووداو: باشترە ئێران رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باشترە ئێران بە دانوستاندن بگاتە "رێککەوتنێکی دادپەروەرانە" و گوتیشی، 32 هەزار کەس لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی دژی حکومەت، لە ئێران کوژراون