رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، تووندووتیژی و گرژیی خۆپێشاندانەکان لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بۆ نیوە کەمبوونەتەوە.
شەوی رابردوو، بەگوێرەی وەزارەتەکە، 72 کەس دەستگیرکراون لە نێویاندا 24 یان لە پاریس، هەروەها 24 خانوو و باڵەخانە سووتاون.
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا دەشڵێت، شەوی رابردوو 159 ئۆتۆمبێل سووتاون و لە 202 شوێن ئاگر هەبووە، هەروەها هێرشکراوەتە سەر چوار ئەندامی پۆلیس و سەرڤقز، بەڵام هیچ زیانی نەبووە.
هاوشێوەی شەوانی پێشوو، 45 هەزار پۆلیس و سەرباز لە ئەرکدا مانەوە.
ماوەی هەفتەیەکە شەوانە تووندوتیژی و تاڵان بەشێک لە شارەکانی فەرەنسای گرتوەتەوە، ئەوەش دوای کوژرانی کوڕێکی تەمەن 17 ساڵی بە رەچەڵەک جەزائیری لە لایەن پۆلیسەوە لە رۆژی سێشەممەی رابردوو، کە بووەتە هۆی نوێبوونەوەی تۆمەتی نەژادپەرستی و جیاکاری دژی هێزەکانی پۆلیسی فەرەنسا.
رۆژی دووشەممە سەرۆک شارەوانییەکانی فەرەنسا بە خۆپێشاندان داوایان کرد کۆتایی بە تووندوتیژییەکان بهێنرێت.
خۆپێشاندانەکانی دووشەممە کە تێیدا داوا کرا "ئارامی بۆ کۆمار بگەڕێندرێتەوە،" دوای ئەوە هات کە ماڵی سەرۆکشارەوانیێکی پاریس بە ئۆتۆمبێلێکی گڕگرتوو هێرشی کرایەسەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ